5 کانونی یەکەم, راپۆرت كه‌لار – م ح –
كه‌مێك پێش ئێستا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا (كاوه گه‌رمیانی) رۆژنامه‌نوسی ناسراوی گه‌رمیان‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ‌و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و سایتی ئاوێنه‌نیوز تیرۆركرا.
گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: كاوە محەمەد ئەحمەد، ناسراو به (كاوه گه‌رمیانی) له ژیانی پیشه‌یی خۆیدا چه‌ندین جار توشی لێدان‌و گرتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆی به‌رپرسه حیزبی‌و حكومی‌و ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیان‌و كوردستان بویه‌وه، تا ئه‌مشه‌و (پێنج شه‌ممه) چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی (سه‌ركه‌وتن)ی كه‌لار كوشتیان.
به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، له‌كاتی روداوه‌كه‌دا به‌س كاوه‌و دایكی له ماڵدابوون، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان له‌ده‌رگای داوه‌و به دایكی كاوه‌ی وتووه “بێ زه‌حمه‌ت مامه كاوه‌م بۆ بانگ بكه”، هه‌ر كه كاوه گه‌رمیانیش ده‌چێته ده‌ره‌وه به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێده‌كات‌و ده‌یكوژێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، چەند فیشەكێك بەر ئەو ر‌وژنامەنووسە كەوتووەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
كاوه گه‌رمیانی ساڵی 1982 له كه‌لار له‌دایك بووه‌و خێزانداره.