بۆ ئاگاداری سەرجەم ئازادیخوازان لەسویسرا.. لە پێناو راوەستنانەوە دژ بە تیرۆری کاوە گەرمیانی و قەڵەمە نەترس و بوێرەکان.. لەپێناو دادگایکردنی تیرۆریستان و ئەو کەسانەی لە پشتیانەوەن.. لە پێناو ئازادیی و مافەکانی خەڵک و لە دژی گەندەڵی وڕاورووتی دەسەڵاتداران.. لە پیناو سەروەریی یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، له کات و شوێنی ژێره‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ین دواتر نوێنه‌رانی خۆپیشآنده‌ران ده‌رۆن بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سویسرا و یادداشتی خۆپیشانده‌رانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن، تا بیگه‌یه‌نێته سه‌ره‌وه‌ی خۆی.
به هیواین که سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌و ئامانجانه له‌گه‌ڵماندان، بێن و به‌شداریی کرداریی بکه‌ن.
تکایه ئه‌وانه‌ی به‌شداریی ده‌که‌ن هه‌وڵ بده‌ن هه‌ریه‌که‌ی وێنه‌ی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م یان دروشم به زمانه‌کانی کوردی و بیانی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
کات: شه‌ممه ١٧\١٢\٢٠١٣، کاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌رڕۆ.
شوێن: Helvetiaplatz – Bern.
چاودێری کوردۆساید – چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان – کۆمیته‌ی سویسرا
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان – بازنه‌ی سویسرا
حیزبی شویعی کوردستان – کۆمیته‌ی سویسرا
یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان – لیژنه‌ی سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا
١٧\١٢\٢٠١٣