ئایار 09, 2024

دواین بابەت

بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی رۆژی دووشەمە لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپا لە برۆکسل.

28567image1لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا دەستەی سەرپەرشتیاری رێکخراوی کوردستان فۆروم و چەند رۆژنامەنووس و ھونەرمەندو چالاکوانێکی مەدەنی کورد لە بەلجیکا و ناوەندی ھاوکاری ھانا بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیەک دژ بەتیرۆری کاوە گەرمیانی لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپا و پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی CPJ لەکۆبوونەوەیەکدا (گروپی کوردانی بەلجیکا بۆ داکۆکی لەماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان)مان دروستکرد، ئێمە وەکو ئەم گروپە کوردیە لەبەلجیکا ھەوڵەکانی خۆمان یەک دەخەین و لەئایندەشدا کارو چالاکی پێکەوە ئەکەین.

بۆ ئەو مەبەستە داوای مۆڵەتمان بۆ چالاکیەکی ٦ رۆژە کرد، کە ٣ رۆژیان لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپاو ٣ رۆژی تریان لەبەردەم رێکخراوی CPJ چالاکی جۆراوجۆری ھونەری و نمایشکردنی ڤیدیۆو دابەشکردنی بەیانی نارەزایەتی بە زمانە زیندووەکانی جیھان ئەنجام بدەین، بەڵام بەداخەوە کە پۆلیسی برۆکسل بەبیانووی درێژی ماوەی چالاکیەکە مۆڵەتیان پێ نەداین، بۆیە ناچاربووین دووبارە داوای مۆڵەت بکەینەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی چەند کاتژمێری لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپاو پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، ئێمە ھەوڵ ئەدەین ئەو چالاکیە ھونەری و بەیاننامەی نارەزایەتیەی کە بە ٤ زمانی زیندووی جیھانی ئامادەمان کردووە، لەو خۆپیشاندانەدا ئەنجام بدەین و بڵاوی بکەینەوە.

ئێمە لەماوەی رابردووداو تەنھا یەک رۆژ دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بە نامەیەکی نارەزایەتی سەرجەم ئەندامانی کۆمیتە جیا جیاکانی کۆمسیۆنی ئەوروپاو پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوە جیھانیەکانی بەرگریکردن لەرۆژنامەنووسان و رێکخراوە جیھانیەکانی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤمان لەتیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ئاگادارکردەوەو داوامان کردووە کە رێکخراوەکان راپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاوبکەنەوەو داواشمان لەناوەندە سیاسیە جیھانیەکانی وەکو کۆمسیۆنی ئەوروپاو پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کردبوو کە ھەڵوێستیان ھەبێت و فشار بخەنە سەر حکومەتی ھەرێم و یەکێتی و پارتی بەمەبەستی رادەستکردنی تاوانبارانی دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی و سزای یاسایی تاوانباران بدرێت، بۆئەوەی نەتوانرێت کەیسەکە وەکو کەیسەکانی سۆران مامە حەمەو سەردەشت عوسمان بەلاڕێدا ببرێت.

داوا لەسەرجەم رەوەندی کوردی بەلجیکا و ھۆڵەندا دەکەین کە بەشداربن لەگەڵمان بۆ خۆپیشاندانی رۆژی دووشەمە ٢٣\١٢\٢٠١٣ لەبەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپا.

شوێنی خۆپیشاندانەکە لە برۆکسل:
بە فەرەنسی: PLACE DU SCHUMAN
بە ھۆڵەندی: SCHUMANPLEIN
کاتی خۆپیشاندانەکە:

١١ – ٢ی پاشنیوەرۆ
بۆ پەیوەندیی:
فەرمان چیمەن: ٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
رێزان ساڵح: ٠٠٣٢٤٧٣٢٧٠٣٢٩

گرووپی کوردانی بەلجیکا بۆ داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان
١٩\١٢\٢٠١٣ – برۆکسل

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *