ئایار 09, 2024

دواین بابەت

داوای دادگایی ئاشکرای مەحمود سەنگاوی دەکەین.

Mahmud_sangawiپاش تێپەڕبوونی چوار رۆژ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیدا، دادگای کەتن لەکەلار، پسوڵەی ئاگادارکردنەوەی ناردووە بۆ شەھید کاوە بۆ ڕۆژی دادبینی کە دەکاتە رۆژی ٢١ کانوونی دووەم/یەنایەری ٢٠١٤ لەدادگای کەلار، بەمەبەستی دادگاییکردنی لەگەڵ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەرێگەی تەلەفۆنەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکردبوو.

ئێمە وەک خەڵکی ئازادیخواز و ناڕازی کوردستان لەناوەوەو دەرەوەی وڵات، کاوە گەرمیانی بە نوێنەری خۆمان دەزانین لەم داوایەدا کە لەسەر مەحمود سەنگاوی تۆماری کردبوو، چونکە لەسەر بڵاوکردنەوەی ھەواڵی گەندەڵیەک ھەڕەشەی لێکراوە کە گەندەڵیکردنە لەخواردنی ماف و موڵکی گشتی خەڵکی کوردستان.

ڕاستە کاوە بەدەستی تیرۆریستانێک تیرۆرکرا تا گەندەڵیەکانیان ئاشکرانەکات، بەڵام داوای کاوە بۆ دادگاییکردنی ئەوانەی ھەڕەشە لە دەم داخستنی کاوەکان دەکەن لەجێگای خۆی ماوەتەوەو ئێمە وەک خەڵکی ئازادیخوازو ناڕازی کوردستان کاوە گەرمیانی بە نوێنەری بەشێک لەماف و داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان دەزانین، وەک نوێنەری ئەم داوایەی کاوە لەم دادگایەدا ئامادە دەبین.

بۆیە داوامان لەدادگای کەتنی کەلارە کە:

١ – دادگاییکردنی ڕۆژی ٢١ کانونی دووەم با دادگایەکی ئاشکرا و کراوە بێت بۆ جەماوەرو ڕێگای پەخشی راستەوخۆی ئەم دادگایی کردنە بدرێت.
٢ – دادوەر فەرمانی ئامادەبوونی مەحمود سەنگاوی دەربکات و یەکێتی نیشتمانی و دەسەڵاتی تەنفیزی گەرمیان ئەم فەرمانەی دادوەر جێبەجێ بکەن و ڕێگەی چونەدەرەوەی ووڵات لە مەحمود سەنگاوی قەدەغەبکات تاوەکو یەکلاییکردنەوەی داواکەی کاوە لەسەری.
٣ – نوێنەرانی کاوە ئەحمەد وەک داواکاری ئەم کەیسە بەڕەسمی بناسێنێ.
٤ -لێکۆڵینەوە لەو دادوەرانە بکات کە ئەم داوایەی کاوەیان پشتگوێخستبوو کاتێ ویستویەتی لەڕێگای دادگاوە بەر بەھەڕەشەکان بگرێ بۆسەر گیانی و بەرپرسیان بکات لەنەپاراستنی گیانی لە کەسانێک کە ھەڕەشەیان لێکردبوو، سزای یاسایی ئەم دادوەرانە بدات.

بۆ پەیوەندیی:

کوردستان:

گۆنا سەعید: ٠٧٧٠٧٦٧٠٥٨٢
gona_saed@yahoo.com
دەرەوەی وڵات:
فەرمان چیمەن: ٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
fxelany@yahoo.com
ئاسۆ کەمال: ٠٠٤٤٧٧٦٠١٣١٢٠٣
asokamal@yahoo.com

واژۆیەکان:

١. کاروان ئەحمەد – برای کاوە گەرمیانی – گەرمیان
٢. بەکر عوسمان – برای سەردەشت عوسمان – سوید
٣. ئاسۆ کەمال – چالاکی سیاسی و نوسەر – بەریتانیا
٤. ئاسۆس ھەردی – رۆژنامەنووس – سلێمانی
٥. گۆنا سەعید – ھەڵسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان – بەریتانیا
٦. بەھار مونزیر – چالاکی بواری یەکسانی ژن و پیاو – سلێمانی
٧. رێکخراوی کوردستان فۆروم – بەلجیکا
٨. فەرمان چیمەن – رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی – بەلجیکا
٩. پێشرەو ئیساعیل عارف – چالاکی مەدەنی – بەلجیکا
١٠. سۆزان سەعید – خوێندکاری دکتۆرا لەبەشی فەلسەفە- بەلجیکا
١١. یاسین ئامێدی – چالاکی مەدەنی – بەلجیکا
١٢. رەنجدەر گراوی – چالاکی مەدەنی – بەلجیکا
١٣. ھیوا عەبدولڵا – چالاکی مەدەنی – بەلجیکا
١٤. قادر نادر – چالاکی مەدەنی – سوید
١٥. کەژاڵ نوری – چالاکی پرسی ژنان – ھۆڵەندا
١٦. چۆمان ھەردی – شاعیرو نوسەر – ئەڵمانیا
١٧. شەماڵ عەلی، ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیست، سوید
١٨. سارا قادر – رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ – سلێمانی
١٩. چۆلی ئەسعەد – راگەیاندنکار – سلێمانی
٢٠. لاوژە ماهیە – چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن و پیاو – دانیمارک
٢١. ئاوێزان نوری – نوسەرو چالاکی مەدەنی – کەرکوک
٢٢. کامەران محەمەد – رۆژنامەنووس – ھەولێر
٢٣. ھەڵاڵە رافیع – ھەڵسوراوی بواری یەکسانی – سوید
٢٤. گۆنا عەلی – ھەڵسوراوی یەکسانیخوازی ژنان – سوید
٢٥. ھانا عەلی قادر – چالاکی مافەکانی ژنان- کەنەدا
٢٦. سەلاح خدر – راگەیاندنکار – بەلجیکا
٢٧. ئاڵا فەرەج – چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی ژن و پیاو – فنلەندا
٢٨. د.گۆران عەبدولڵا – پزیشک و چالاکی مەدەنی – بەریتانیا
٢٩. رۆژ عەزیز – نوسەر – تورکیا
٣٠. ھەڤاڵ نەژاد – چالاکی مەدەنی – ھەولێر
٣١. کارزان عەلی – رۆژنامەوان – بەلجیکا
٣٢. ناز عەلی – خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٣٣. ئاسۆ گۆران – چالاکی مەدەنی – لەندەن
٣٤. موحسین فاروق – شاعیرو توێژەری دەرونی – سلێمانی
٣٥. سەلام عەبدولڵا – چالاکی مەدەنی – خانەقین
٣٦. ئیحسان مەلا فوئاد – رۆژنامەنووس – کوردستان
٣٧. نەکەرۆز رەنج – توێژەری دەرونی – پێباز
٣٨. ھەڵکەوت گەردی – پسپۆڕی تەکنیکی – کوردستان
٣٩. سەمیرە حەمە ێاڵح قەرەداغی – مافناس – سویسرا
٤٠. عوبێد مەجید – نوسەر – ھەولێر
٤١. بەناز فەرەج – یاریدەدەری پزیشک – ئەڵمانیا
٤٢. سوھەیب ئەحمەد کاکە مەحمود – رۆژنامەنوس و بیژەر لە کەی ئێن ئێن
٤٣. ئاسیا مەجید – کەنەدا
٤٤. ئاڤان فارس – خوێندکاری زانکۆ و رۆژنامەنووس
٤٥. ریبوار عارف – ھەلسوراوی ساسی – لە فنلاند
٤٦. لەمیعە محەمەد – پزیشک – سوید
٤٧. لەیلا سۆفی سولتانی – شاعیر- کویە
٤٨. ئەستیرە فاتیح / ھۆڵندا
٤٩. قاسم شیروانی شاعیرو رۆژنامەنووس / ھەولێر
٥٠. خەدیجە قادر – مامۆستا – نەرویج
٥١. رێزان سەڵاح – ھونەرمەند – بەلجیکا
٥٢. ھەندرێن ھۆرامی – راگەیاندنکار – بەلجیکا
٥٣. جەسور رێکەوت – ھونەرمەند – بەلجیکا
٥٤. دیار عەلی – خوێندکار – بەلجیکا
٥٥. ئەیوب گەرمیانی – کرێکار – بەلجیکا
٥٦. فەرھاد دۆسکی – خوێندکار – بەلجیکا
٥٧. ھێمن رۆژھەڵاتی – خوێندکار – بەلجیکا
٥٨. عەباس رۆستەم – بەریتانیا
٥٩. چیمەن قەرەداغی – شاعیر – فنلەندا
٦٠. بەرێز عەلی شۆڤڵ – سوید
٦١. عەباس قادر – سوید
٦٢. لوقمان ێاڵح – زیندانی سیاسی – بەلجیکا
٦٣. ئالان محەمەد – ئەلمانیا
٦٤. سۆفی عیسمەت – نەرویج
٦٥. سەلاح فەتحوڵا – شێوەکار – فنلەندا
٦٦. گوڵزار عەلی – ھەلسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان – دانیمارک
٦٧. کامەران داود – بەریتانیا
٦٨. دارا عەلی – شاعیر – کەنەدا
٦٩. حەمە غەفور نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی ھۆڵەندا
٧٠. فەرەیدون کونجرینی – نوسەر – ھۆڵەندا
٧١. شێرزاد عەزیز – سایتی مالمۆ کورد – سوید
٧٢. پەری عەبدولرەحیم – مامۆستا – سوید
٧٣. شلێر عەبدولمەجید – چالاکی ژنان – سلێمانی
٧٤. عەلی عومەر – رۆژنامەنووس
٧٥. سەردار مەروان جاف – ھەولێر
٧٦. عادل جوانرۆیی – دانیمارک
٧٧. کەژال عەلی – شاعیر – سویسرا
٧٨. ھێمن سوھرابی – دانیمارک
٧٩. جلیل رەزایی – چالاکەوانی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاری – دانیمارک
٨٠. فەراسەت میرزا – کرێکار – دانیمارک
٨١. ئیبراھیم لەک – بێکار – دانیمارک
٨٢. ئیلھام لەک – خوێندکار – دانیمارک
٨٣. میدیا حسن – وەرگێر – دانیمارک
٨٤. لارس مەسین – تەکنیکی کۆمپیوتەر – دانیمارک
٨٥. چنار عەلی – خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٨٦. دەشتی ئەنوەر – کەنەدا
٨٧. موزەفەر عەبدولا- ھەلسوراوی سیاسی – ئوستورالیا
٨٨. خەدیجە رەشید – دکتۆر – بەریتانیا
٨٩. عەدالەت عومەر – نووسەر و لێکۆلەر لەبواری جینۆساید – ھەولێر
٩٠. ئاراز گەلاوێژ – چالاکی مەدەنی
٩١. حەسەن مارف – ئوستورالیا
٩٢. چیمەن عارف – ئوستورالیا
٩٣. جەبار مستەفا – ئوستورالیا
٩٤. شیرین موراد – ئوستورالیا
٩٥. ماردین عەبدولا – ئوستورالیا
٩٦. زاریا عەبدولا – ئوستورالیا
٩٧. لیزا عەبدولا – ئوستورالیا
٩٨. عامر سابر – ئوستورالیا
٩٩. زەینەب رەحیم – ئوستورالیا
١٠٠. حەسەن عوبید- ئوستورالیا
١٠١. بەیان عەلی – ھۆڵەندا
١٠٢. دارا مونزیر – لەندەن
١٠٣. میھرەبان عەلی – فنلەندا
١٠٤. پەری محەمەد – سوید
١٠٥. گوڵزار موحەمەد – سوید
١٠٦. سامان مامەند – ھۆڵەندا
١٠٧. زاھیر عەبدولرەحیم – سوید
١٠٨. ئاسۆ عەسکەری – سوید
١٠٩. ئاریا محەمەد – سوید
١١٠. ئەمیرە لور – سوید
١١١. دانەر سەعید – بەلجیکا
١١٢. دانا ھەڵەبجەیی – بەلجیکا
١١٣. کەمال فەرەج – نەرویج
١١٤. ھێمن کەرکوکی – بەلجیکا
١١٥. ئەریوان گەرمیانی – بەلجیکا
١١٦. بابان عەبدولکەریم – توێژەری دەرونی – سلێمانی
١١٧. شەماڵ رەئوف – چالاکی مەدەنی – کفری
١١٨. داود ھەولێری

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *