لە ئازاری ٢٠١١ گرووپی ١٧ی شوبات ئاگاداری پۆلیسی سوێدی کردۆتهوه، کە چەندین بەرپرسی باڵای ئەمنی و حکومی لە کوردستان، خاوەنی رەگەزنامەی سوێدین تێوەگلاون لە بەشداریکردن له تاوان و ئازاردانی هاولاتیانی خۆپیشاندهر و خهلکی سڤیل. پۆلیسی سوێد لەم بارەوە دۆسیەی بۆ کردونەتەوە بەلگە کۆدەکاتەوە و بەرپرس و لێکۆلەوەرەی خۆشی هەیە یەکێ لەو بەرپرسانەی ئەوکات لەسەر ئازاردانی خۆپیشاندەرانی گەرمیان سکالا و ئاگاداری پۆلیسمان کردبۆوە، بهرپرسی مهلبهندی گهرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (مەحمود سەنگاوی) بوو. دەبێ بلێین شەهید کاوە گەرمیانی یەکێ لەو کەسە دەگمەنانە بوو هاریکاری راشکاوانەی ئێمەی دەکرد، هەر لەرۆژانی یەکەمی دۆسیەکەیهوه لهگهل سهنگاوی دهقی ههرهشهکهی بۆ ناردین تا بیگهینینه پۆلیسی سوێد.
دوای تیرۆرکردنی شەهید کاوەش ئێمە بە پەلە پۆلیسی تاوانەکانی سوێدمان لێ ئاگادار کردەوە، ئەوان بە ئێمەیان راگەیاند، ئێستا دۆسیەکە ئاستەکی تری وەرگرتوە بۆیە سەرلەنوێ سکاڵای تایبەتی دهبێ لهسهر بنووسرێ، بۆیه ئێمەش له چهند رۆژی رابردوودا سکاڵای سەرەتایمان تۆمارکرد و بریار وایە له چهند ڕۆژ یان ههفتهی داهاتوودا پۆلیسی سوێد بۆ لیکۆلینەوەی زیاتر بانگهیشتمان بکا بە پێی زانیاریی و پرسیارەکانی ئێمە له پۆلیس، ولاتی سوێد دۆسیەی تایبەتی و بەدواچوونی ئەو تاوانانه دهکهن بەرامبەر هەر هاولاتییەکی سوێدی کە بەشدار بێ لەو تاوانە، تەنانەت ئەگەر کهسی تاوانبار خاوهنی رهگهزنامهی سوێدیش نەبێ بە سەردان بێتە ئەو ولاتە و بەلگەی گەواهیدەری تاوانی له دادگا لهسهر بێ ئهوا ٦ مانگ زیندانی دەکرێ، و لە لیکۆلینەوەی سەرەتایی بە ئێمە راگهیهندرا، مەرج نییە تهنیا هاولاتی سوێدی تاوانهکه له ولاتهکهی خۆی ئهنجام بدا بهلکو ئەگەر لە ولاتی تریش تاوانی کردبێ، سکالای لە سوێد لەسەر بێ ئەوا پۆلیس بەدواچوونی تایبەتی لەسەر دەکەنەوە. بۆیە دادگای کوردستان هەرچی بریار بدا واتای داخستنی ئەو دۆسیە لە سوێد ناگهیهنێ، هاوکات ئەوەش بە ئێمە راگەیەندراوە ئەگەر بەلگەی بەهێز هەبێ بۆ تیوەگلانی هەر هاولاتیەکی سوێدی له تاوانێکدا، پۆلیسی سوێد لە دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی خۆی لێرە، نامەی تایبەت بۆ پۆلیسی کوردستان دەنێری و داوای زانیارییان لێ دەکا.
بۆ زانیاریی لە بارەی یاسای سوێد لەم بارەوە دەتوانن سەیری ئەم لینکە بە زمانی سوێدی بکەن کە ئێمە بۆمان وەرگیردراونەتە سەر زمانی کوردی:
www.lagen.nu/1962:700
پەرەگرافی ٢ لە کاپیتەلی ٢ لە یاسای سوێد دەڵێ:
تاوانێک کە لە دەرەوەی سوێد کراوبێ، بە پێی یاسای سوێدی لە دادگای سوێدی سزاکەی دەدرێ گەر:
١- تاوانەکە لە لایەن هاونیشتمانی سوێدییەوە کرابێ یان بێگانەیەک کە لە سوێد نیشتەجێ بێ.
٢- تاوانەکە لە لایەن کەسێکەوە کە دانیشتووی سوێدیش نەبووبێ و پاشان بووبێ بە هاونیشتمانی سوێدی یان نیشتەجێی سوێد بێ.
٣- تاوانەکە لە لایەن بێگانەیەکەوە کە لە سوێددا بێ و تاوانەکەی ئەوەندە بێ کە لانی کەم ٦ مانگ بەند بکرێ بە یاسای سوێدی.
گرووپی ١٧ی شوبات لە ستۆکهۆلم
٢٣\١٢\٢٠١٣