5 کانونی یەکەم, راپۆرت گه‌رمیان – م. ع –
له‌ماوه‌ی ڕابردودا كاوه گه‌رمیانی، په‌یامنێری ئاوێنه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ، دو سكاڵای یاسایی له‌دادگای تاوانه‌كانی كه‌لار له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و جه‌مال عه‌بدوڵای سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه‌ی تۆماركردبو، به‌ڵام دادگا هیچ یه‌كێك له‌و سكاڵایانه‌ی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه.
ئاوێنه‌نیوز، تایبه‌ت: به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌گۆڤاری گه‌ڕان له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌رێكه‌وتی 24/7/2012، مه‌حمود سه‌نگاوی به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كاوه گه‌رمیانی كرد. ئه‌و كاتیش ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هۆشیاریاندا له‌سه‌لامه‌تی ژیانی كاوه گه‌رمیانی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا كاوه گه‌رمیانی له‌ڕێكه‌وتی 25/7/2012 رێگای دادگا‌و یاسای گرته‌به‌رو له‌داگای كه‌لار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی تۆماركرد.
به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م دادگادا، تائێستا ئه‌و كه‌یسه له‌دادگا ماوه‌ته‌وه‌و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌رێكه‌وتی 1/8/2012، كاوه گه‌رمیانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی دبلۆماسی قونسڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، مات ماسیوس، له‌شاری سلێمانی كۆبوه‌وه‌و قونسوڵخانه‌كه پشتیوانی خۆی ده‌ربری بۆ كاوه گه‌رمیانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ڕوبه‌ڕی كرابوه‌وه.
هاوكات به‌هۆی “ساخته‌كردنی” نوسراوێكی شاره‌وانی كه‌لار له‌لایه‌ن گۆڤاری به‌ڵگه‌وه، كاوه گه‌رمیانی له‌دادگای كه‌لا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر جه‌مال عه‌بدوڵای سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه تۆماركرد.
پاش سكاڵاكه‌ی كاوه گه‌رمیانیش جه‌مال عه‌بدوڵا ئاماده‌نه‌بو بچێته به‌رده‌م دادگا، به‌وهۆیه‌وه سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له‌به‌رده‌م دادگای كه‌لار مانگرتنی راگه‌یاند، دواتر دادگا ناچاربو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه ده‌ركردو ناوبراو ناچاربو له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بێت.
ئه‌و نوسراوه “ساخته‌یه‌ی” گۆڤای به‌ڵگه له‌سه‌ر كاوه گورمیانی بڵاویكردۆته‌وه ژماره (462)ی رێكه‌وتی (4/6/2006)ی له‌سه‌ره‌و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه ساخته‌كه، گوایه كاوه گه‌رمیانی له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار وه‌ك رۆژنامه‌نوس دوكانی وه‌رگرتووه. دواتر ده‌ركه‌وتووه نوسراوه ته‌زویركراوه، به‌ڵكو ئه‌و نوسراوه تایبه‌ته به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیارێك به‌ناوی (بایز مسته‌فا قادر).
كاوە محەمەد ئەحمەد، ناسراو به‌كاوه گه‌رمیانی، له‌ژیانی پیشه‌یی خۆیدا چه‌ندین جار توشی لێدان‌و گرتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆی به‌رپرسه حزبی‌و حكومی‌و ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیان بۆته‌وه، تا ئه‌مشه 5/12/2013، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر -وه‌نه‌وشه- له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار “تێرۆیانكرد”.
كاوه گه‌رمیانی جگه له‌وه‌ی په‌یامنێری ئاوێنه‌نیوز بو له‌گه‌رمیان، له‌هه‌مانكاتدا په‌یامنێری ڕادیۆی ئازادی‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ بو كه گۆڤارێكی ئه‌هلی گشتییه‌و له‌گه‌رمیان مانگانه ده‌رده‌چێت.