ئایار 09, 2024

دواین بابەت

نامەی ”یەکێتی خزمەتگوزاریی گشتیی و بازرگانیی” بۆ مەسعود بارزانی سەبارەت بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی.

kawe-1با تیرۆر حکومی شەقام نەکا!
دوێنێ ٢٣-١٢ لە نامەیەکدا کە وێنەی ئاڕاستەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کراوە، سکرتێری بەشی کۆمیتەی جێبەجێکردنی نیشتیمانی بۆ خزمەتگوزاریی گشتیی و بازرگانیی کە بە سەدان هەزار ئەندامیان هەیە و یەکێکە لە گەورەترین یەکێتییە کریکارییەکانی بەریتانیا.

لە نامەیەکیاندا کە لە ڕێگای نووسینگەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم کراوە هاتووە “ئەگەر کوردستان هەرێمێکی دیموکراتی بێت، زۆر گرنگە تیرۆر حکومی شەقام نەکا”.

ئەم نامەیە لەسەر تیرۆری کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووسەوە هاتووە دەڵێن” ئیمە خەم و سەرسامی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە تیرۆری کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس”.

هەروەها داوا دەکەن”کە لێکولینەوەی جدی بکرێت سەبارەت بەو تاوانەوە هەنگاوی پیویست بگیرێتە بەر بۆ رادەستکردنی تاوانباران بە دادگا”.

هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەکەن” کە لێکوڵینەوە لە بەرپرسە ڕەسمیەکانی یەکتیتی نیشتیمانی کوردستان بکەن کە هەرەشەیان لە کاوە گەرمیانی کردوە”.

ئەوەش دەڵێن”ئیمە سەرباری پشتیوانی تەواوی خۆمان لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی دەربرینی بیروڕا بۆ هەموو کەسێک ، پشتیوانی خۆمان بۆ بانگەوازی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەردەبڕین بۆ ئازادی بیروڕا دەربرین و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لەکوردستاندا”.

نامەکە وێنەی ئاڕاستەی (یەکێتی نیشتیمانی رۆژنامەنووسانی بەریتانیا) و (رۆژنامەنووسانی بێ سنوور) و (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی) کراوە.

دەقی نامەکە بە زمانی ئینگلیزی: www.emrro.com/pdf/kawagarmanipcs.pdf

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *