نیسان 27, 2024

دواین بابەت

حەڤدە رێکخراو لە راگەیاندنێکدا دەڵێن: دەبێ دەستبەجێ مەحمود سەنگاوی دەستگیر بکرێ.

kaweumahmudsangawi_1ئەمرۆ ١٠ ڕۆژ بەسەر بریاری دادگای کەلاردا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار مەحمود سەنگاوی تێدەپەرێ. ئەم بڕیارە لە پەیوەند بە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیەوە لەلایەن دادگای ناوبراوەوە دەرکراوە. ئەو کە فەریقی سوپا و بەرپرسی مەلبەندی گەرمیانی یەکیتی نیشتمانی کوردستانە، دەبوو لەگەڵ دەرچوونی بڕیارێکی لەو جۆرەدا و روبەڕوکردنەوەی ئەو تۆمەتە وەک ھەموو تۆمەتبارێکی تر لەھەر شوێنێک ببینرێ دەست بەچی دەزگا ئەمنیەکان دەستگیری بکەن، نەک ئاوا بەئازادانە بسورێتەوە و لێداون بدات و پاساوی سەیر وسەمەرەی بۆ بدۆزریتەوە بۆ چونی بۆبەردەم دادگا. بە داخەوە جارێکی تر لە کوردستان دەردەکەوێت کە خودی یاساکان یەکسانی نێوان ھاوڵاتیان لەبەردەم یاسادا پێ شێل دەکەن و مافی زۆرتر بە کاربەدەستانی حکومەت دەدەن. ئەم یاسایانە پێچەوانەی بنەما سادەکانی مافی ھاوڵاتی بوونی یەکسانن و پێویستە لەکار بخرێن.

ھەر بۆیە ئیمە ئەو ڕێکخراوانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە داوادەکەین کە:

١- دەستبەچێ فەریقی سوپای پێشمەرگە مەحمود سەنگاوی دەستگیربکرێ،و ڕێکاری یاسایی وەک ھەموو خەلکێکی تر لە بەرانبەریدا بگیریتە بەر.
٢- پێویستە حەسانەی بەرپرسیارێتی لەمەحمود سەنگاوی بسێندرێتەوە تا دواساتەکانی دادگاییکردنی, ھاوکات پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەستی یاسای بکات چونکە لەلایەن دادگای بەرایی کەلارەوە وەک تۆمەتبار بەکوشتنی کەسێک ناوی ھاتووە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێویستە بە کردەوە نەک بە گوفتار بیسەلمێنێت کە ڕێز لە یاسا دەگرێت و بەرپرسەکانی خۆی لەسەروو یاساوە دانانێت.
٣- بەھۆی نەبونی ھیچ پێشینیەکی جیبەجێ کردنی یاسا بەسەر بەرپرسانی پارتی و یەکیتی، ھاوکات بەجیھانیبونی کەیسی شەھید کاوە و گرنگی لای ئەو ھەزاران خەلکە ئازادیخوازەی ٢٠ ڕۆژە نارەزایەتی بۆ دەردەبڕن داوا دەکەین دۆسیەی تیرۆری شەھید کاوە دادگایی کردنی تۆمەتباری ناوبراو بە تەواوی بە ڕووی میدیادا کراوە بێت.
٤- داوا دەکەین خەلکی کوردستان بەگشتی و دەڤەری گەرمیان بەتایبەتی پشتگیری و بەشداری خۆپیشاندانی بنەمالەی شەھید کاوە بن کە لە رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لەبەردەم دادگای کەلاردا ئەنجامی دەدەن.

ھەروا لیرەدا رای دەگەیەنین کە ئیمە لەگەل چەندین ناوەندو ڕیکخراو و کەسانی چالاکی داکۆکیکار لە ئازادی و مافی مرۆڤ ناڕەزایی سەرتاسەری لە ئەورپا و کوردستان بریار وایە لە٥ی مانگی جانیوەری لەیادی یەک مانگەی تیرۆری شەھید کاوە دا بە بەشداری ھەموو لایەک ئەو نارەزاییانە لە پێناوی وەستاندنی تیرۆر لە کوردستان، کە ماوەی ٢٢ساڵە بە دەیان دەنگی ناڕازی و ئازادیخوازیان لێ دابڕیوین، بەرفراوان و گەورەتر بکرێن.

با لە ئەورپاوە لە گۆڕەپانی پایتەختەکان تا کوردستان لەبەردەم دادگا و مەکتەب سیاسی و ئاسایشی یەکیتی، بە دەنگی یەکگرتوومان تیرۆرکردن و سەرکوت ئیندانە و ڕیسوا بکەین.

واژۆیەکان:

١- گروپی ١٧ شوبات / ستۆکھۆلم
٢- کوردستان فۆرم لەبەلجیکا
٣- دەستەی کەمپینی ئازادی بۆ سەید ئەکرەم / بادینان
٤- رێکخراوی تێکۆشان بۆ ھوشیارئ و کەلتوری میدیا / دھۆک
٥- رێکخراوی کەسکا / ئەورپا
٦- رێکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادی / ھەولیر
٧-  گروپی کوردانی بەلجیکا بۆ داکۆکی لەماف و ئازادی خەلکی کوردستان
٨- رێکخراوی ماد / سوید
٩- چاودیری کوردۆساید / چاک
١٠- خانەی ئازادی / ھۆلەندا
١١- سەنتەری کورد / ئەمەریکا بۆ ئازادی رادەربرین / فێرجینیا
١٢- رێکخراوی گەشەپیدانی خەلک / کوردستان
١٣- کۆمەڵەی کورد لەسکۆنە / سوید
١٤- کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان / دانیمارک
١٥- گروپی داکۆکی لە مافە مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستان / کەنەدا
١٦- ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق
١٧- ڕێکخراوی کۆمەلگای کورد لە لەندەن

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *