– لە بارەی نامەکەی بەڕێز ئازاد جوندیانییەوە بۆ مەحمود سەنگاوی –
حەمە غەفور:
بەڕێز ئازاد جوندیانی، هەر مەبەستێکی بێت لە ڕووی حزبییەوە بۆ بەرگری کردن لە مەحمود سەنگاوی، کە مافی خۆیەتی، بەڵام بەڕای من، گەوهەر و واتای نامەکەی هەڵبڕینی شەرعیەتی شۆڕشگێڕییە بەرانبەر بە یاساو دادگا. فەزڵی شەرعییەتی خەباتی پێشمەرگانە ئەدات بەسەر دادگاو سەروەری یاسادا. ئەمەش خۆی جۆرێک لە هەڕەشەو چاوسوورکردنەوە لە دادوەری گشتیو دادگاکانیش لە دۆسێی تیرۆری کاوە گەرمیانیدا. شێوازێکی سیاسییە بۆ سەلماندنی بێتاوانیی مەحمود سەنگاوی.
بەڕێزیان ڕەخنە لە میدیاکاران ئەگرن کە پێش دادگاو یاسا کەوتوون، لە “تۆمەتبارکردنی مەحمود سەنگاوی”دا، لە کاتێکدا بنەماڵەی کاوە گەرمیانی ئەو تۆمەتانەیان هەیەو بۆیە بۆتە بابەتی میدیاکانیش. بەڵام خۆی بە کردەوە بێ تاوانیی سەنگاوی سەلماندووە و داواش لە دادگا ئەکات گوێ لە نامەکەی بەڕێزیان بگرێو وەکو جوندیانی سەیری سەنگاوی بکات! لەکاتێکدا هەر ئێستا بنەماڵەی کاوە گەرمیانی ڕایانگەیاندووە کە گواستنەوەی مەحمود سەنگاوی بۆ سەنگاو جێگای گومانی ئەوانە!
نامەکەی جوندیانی ئەچێتە پاڵ وتاری چەند کەسی دیکەی یەکێتی نیشتمانی بۆ نرخاندنی مەحمود سەنگاوی. لەکاتێکدا ئەگەر هەق بەلای سەنگاوییەوەیە لە دۆسێی کاوە گەرمیانیدا، یەکێتی ئەبوایە چاوەڕوانی پرۆسەی لێپێچینەوە لە تۆمەتەکانی سەر بەڕێز سەنگاوی بوونایە، نەک پێش دادگا تەپڵی بێتاوانیی ئەویان لێبدایە. کە ڕەنگە لە بەرژەوەندیی مەحمود سەنگاویش تەواو نەبێت!
دەرئەنجام، مەحمود سەنگاوی تۆمەتبارە لەم دۆسێیەدا، ئەتوانێت بە شیوەی یاساییو دروست ڕەتیانکاتەوە، نەک بەم شیوازەی یەکێتی کەمپینی بانگەشکارانەی بۆ سازبدات!
_____________________________
• لە نامەکەی ئازاد جوندیانییەوە:
سڵاو كاكه مهحمود،
شۆڕش و تێكۆشانی كوردایهتی، تۆی وهك قارهمان و لهخۆبوردوو ناساند، داستانهكانی بهرگری و رۆژانی سهختی پارتیزانی ناسنامهی كوڕه سهنگاوییهكه بوو، تۆ ههمیشه بۆنی گهرمیانت لێدێت و گهرمیانیش بۆنی تۆ و ههڤاڵه شههید و زیندووهكانتی لێدێ.
٨\١\٢٠١٤