5
کانونی یەکەم, راپۆرت گه‌رمیان – ش ش –
كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی ئیدانه‌ی كوشتنی كاوه گه‌رمیانی ده‌كات‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌روداوه‌كه ده‌كات.
ئاودێر محه‌مه‌د، گه‌رمیان: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی به‌ئاوێنه‌نیوز گه‌یشتوه هاتوه، ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسی چالاك‌و ئه‌ندامی حزب، كاوه گه‌رمیانی، ده‌كه‌ین كه هه‌ر ئێستا له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ره‌شه‌وه تیرۆركرا.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، په‌یامنێری ئاوێنه‌نیوز‌و هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌رمیان، كاوه گه‌رمیانی، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌شارۆچكه‌ی كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه درایه به‌ر ده‌سترێژی گوله‌و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌شده‌دات، وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی هاوڕێ كاوه، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌روداوه‌كه بكه‌ن‌و تاوانباران به‌زوترین كات بدۆزرێنه‌وه‌و راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان ئیدانه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی ده‌كات
به‌ناوی كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسی چالاك و ئه‌ندامی حزب كاوه گه‌رمیانی ده‌كه‌ین كه هه‌ر ئێستا له لایه‌ن ده‌ستێكی ڕه‌شه‌وه تیرۆركرا، كاوه گه‌رمیانی په‌یامنێری ڕادیۆی ئازادیه له‌گه‌رمیان و هاوكات سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵه، ئێمه له كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی هاوڕێ كاوه، داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد له ڕووداوه‌كه بكه‌ن و تاوانباران به‌زووترین كات بدۆزرێنه‌وه‌و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێن.
كۆمیته‌ی محه‌لی گه‌رمیان
حزبی شیوعی كوردستان