نیسان 27, 2024

دواین بابەت

داوادەکەین خەلکی ئازادیخواز هەڵوێست بنوێنن بەرامبەر دۆسیەکانی کاوە گەرمیانی و نیاز عەزیز.

kawe-1لە کاتێکدا لەکوردستانی باشور بانگەشەی ریفراندوم بۆ مافی بریاردانی چارەنوسی سیاسی دەکەن، بەلام دەسەلاتی هەرێم دڕیژەبە پێشیلکاریی مەترسیدار بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەدا، کەنوێترینی هەرەشەی دەست برینی پارێزگاری دهۆک لە خەلکی باتوفە و گرتن ورفاندن و ئەشکەنجەدانی خۆپیشادەرانی خەلکی مەخمور لەسەر داواکردنی بی ئاویدا، ئەو تاوانانەی دەسەلات سەرباری ئەو هەموو گوشار و نارەزایەتیە بەردەوامانەی لە ناوەند و ڕێکخراو و کەسایەتیە جیهانی و ناوخۆیەکان دژ لەبێ ریزی بەیاسا و دادگا یی و ئەشکەنجە و رفاندنی تاکی کورد لەژێر دەسەلاتیان دا، راستی ئەمانەش ئیمە باس لەو دوو دۆسیەیە دەکەین:

١- نیاز عەزیز لەرۆژی ٥/١/٢٠١٢ گیراوە و تا ئیستاش دادگایی نەکراوە و نەبردراوەتە دادگا لەکاتێکدا ٦٥ رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو تەنیا بۆ ئەوەی ڕێجکەی یاسایی دادگایی کردنەکەی بچیتە پێشەوە، سەرەنجام ناوەندە سیاسی و مرۆڤ دۆستە جیهانیەکان و رێکخراو و کەسایەتی و رۆژنامەوانان هاتنە پالپشتی و سالیک لەمەوبەر بریار درا کەرێچکەی یاسایی خۆی بگرێتە بەر بەلام تا رۆژگاری ئەمرۆ ١٨ جار کاتی دادگایی کردنی دادەنرێ بەلام ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ هیچ رونکردنەوە و بەهانەیەک نایهینیتە دادگا.

٢- دۆسیەی تیرۆری کاوە گەرمیانی، یەکیک لە وانەی تۆمەتی تیرۆرکردنی ئاراستە کراوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان (مەحمود سەنگاویە)، کەچی بەبەرچاوی بنەمالەی کاوە گەرمیانی و ئەو هەموو رۆژنامەنوس و خەلکە ئازادیخوازە راگەیاندنی یەکیتی وەک قارەمانێک رۆژانە لە میدیاکانی یەکیتی نمایشی دەکەن و هەستی خەلک زامدار دەکەن بەمەش یەکیتی نیشتمانی کوردستان بووە هیزێکی بەشدار لەتیرۆری شەهید کاوەدا، ئەو هەلوێسە مەترسیدارانە ئیمە بەسوکایەتی یەک بەیەکی خەلکانی بە مورال و ئازادیخواز و بونی هەیبەت بۆ دادگا و یاسا دەزانین ، هاوکات بەشەریکە تاوانە سەرجەم ئەو حیزب و لایەنە سیاسیانەی دەزانین ئەمرۆ بەناو حکومەتی بنکە فراوان بەشداری ئەو دەسەلاتەن ئیمە لیرەدا داوا دەکەین.

١- بەهیج بەهانەیەکی تر نابێت دۆسیەی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز لەرێچکە گرتنی دادگا دوا بکەوێ.
٢- داوا دەکەین بەپەلە دام ودەزگا ئیداریەکان تۆمەتبار بەتیرۆری کاوە گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی (مەحمود سەنگاوی) روبەروی لێپێچینەوەی یاساییی بکەنەوە.

٣- داوا دەکەین رۆژنامەنووس و ئازادیخوازان ئەو سوکایەتیانەی دەزگا ئەمنی و حیزبیەکانی پارتی و یەکیتی و بێدەنگی حیزبەکانی تر رسوا و مەحکوم بکەن و لەمە زیاتر بێدەنگ نەبن ئیمە پەیمان دەدەین هەردوو دۆسیە لەدەرەوە لەسەری بوەستینەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا کار و چالاکی لەگەل رێکخراو کەسایتیە کوردی و بیانیەکان بجوولێنینەوە کاریان لەسەر بکەینەوە.

گرووپی ١٧ی شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠\٧\٢٠١٤

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *