نیسان 27, 2024

دواین بابەت

یادەوەریی ساڵڕۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە شاری یۆتۆبۆری.

kawe-1کۆمیتەی پشتگیریی لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوێد، لە ساڵڕۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی کۆڕبەندێک لە ژێر دروشمی (ئازادیی لەوێوە دەست پێدەکا، کە بێدەنگیی دەشکێندرێ) ساز دەکا.

داوا لە کوردستانیانی شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری دەکەین با ئیدی بەر بە تیرۆری سیاسیی و ئازادیی بگرین بۆ ئەوەی چیتر هیچ کەسێک لە بەرانبەر پەردەهەڵماڵین لەسەر گەندەڵیی و بەفیڕۆدانی بژێوی ژیانی خەڵک تیرۆر نەکرێ، هەروا بەشداریی لە گردبوونەوەی ساڵڕۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) بکەن.

کات: رۆژی یەکشەم، کاتژمێر ٢ تا ٥ی پاشنیوەڕۆی رۆژی ٧\١٢\٢٠١٤.
شوێن:

ARÖDS INDUSTTRIVÄG 28
لە هیسینگن باکە.

کۆمیتەی پشتگیریی لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری
solidarity.board@gmail.com

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *