شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نا‌ئومێد بون له‌دادگاكانی كوردستان چونكه له‌دۆسیه‌ی تیرۆر كردنی كاوه‌دا هیچیان پێناكرێت، ئه‌و ده‌ڵێت “مه‌حمود سه‌نگاوی كه سكاڵای یاسایمان له‌سه‌ر تۆماركردوه، چه‌ندینجار هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی عه‌شائیریه‌وه دۆسیه‌كه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌و سوڵحی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه ده‌رگامان به‌ڕودا داخستوه”.
ئاوێنه، كه‌لار: شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه له‌چوارەمین ساڵیادی تیرۆركردنی شەهید كاوەدا هیچ پێشهاتێكی نوێ نییە لەكەیسەكەدا، ئه‌و وتی “هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دەستتێوەردانی حزبی لەدادگادا، چونكه دادگا هیچ كات سهربهخۆییو سەروەری یاسای لەو دۆسیەدا په‌یڕه‌و نه‌كردوه”.
سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵێنانه‌ش كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌روه‌ختی تیرۆر كردنی كاوه‌دا پێیاندرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی پشت تیرۆركردنی كاوه، شیرین وتی “هیچ كام لەو بەڵێنانە نهبرایهسهر، هیچ یه‌ك لەو بەرپراسانەش بەدەر لەبەڵێنی ناڕاست بەخانەوادەی كاوە بەردێكێان نەخستە سەر بەرد”.
وتیشی “پێشتر مه‌حمود سه‌نگاوی چه‌ندین جار له‌ڕێگەی عەشایەرییهوه زۆر هەوڵیدا لێمان نزیك بێتەوە، بەڵام ئێمە هەموو دەرگاكانمان لەسەر داخست، ئێمە ئه‌وه نین بچینە ژێر باری مه‌حمود سەنگاویو بەڕێگای عەشایەر دۆسییەكە یەكلا بكەینەوە، گەر سەنگاویش بەدەر بێت لەتیرۆركردنی كاوە، هەر بەرپرسو كەساتییەكی تر كاوەی تیرۆر كرد بێت ئه‌وا لەژێر چەتری هەڕەشەكەی سەنگاوی، كاوە تیرۆر كراوە”.