شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی شه‌هید له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت “مه‌حمود سه‌نگاوی كه داوامان له‌سه‌ر تۆماركردوه له‌سه‌ر تیرۆركردنی شه‌هید كاوه، چه‌ندینجار هه‌وڵیداوه لێمان نزیك بێته‌وه، به‌ڵام ده‌رگامان له‌سه‌ر داخستوه”.
ئا: ئاراز محه‌مه‌د:
ئاوێنه: پاش چوار ساڵ له‌تیرۆر كردنی كاوه گه‌رمیانی، چ پێشهاتێكی نوێ لهكهیسهكهیدا رویداوه؟
شیرین ئه‌مین: ئێستا لەسەروبەندی چوارەمین ساڵیادی تیرۆركردنی شەهید كاوەداین، تا ئێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ نییە لەكەیسەكەدا، بەدەر لەوەی كه تەنها یەكێك لەبكوژانی شەهید كاوە لەسەرەتادا بەسزای یاسایی گەیەنراوە. هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەستتێوەردانی حزبی لەدادگادا چونكه دادگا هیچ كات سهربهخۆییو سەروەری یاسای لەو دۆسیەدا تێدا په‌یڕه‌و نه‌كردوه. جگه له‌مه‌ش ئێمە بەگومانین له‌وه‌ی وه‌ك پێویست لێكۆڵینەوە لەتاوانباری دۆسیەكە نەكراوە، چونكه دەبوو بەدەر لەخۆی ناوی یەكێك لەهاوكارەكانی له‌كاتی ئەنجامدانی كردەوە تیرۆرییەكه بهێنایە، ئەوە زۆر ڕونە كە بەتەنها بەو كارە هەڵنەستاوە، دڵنیاین دەستی بەرپرسی باڵا لەپشت “توانا حسێن”ه‌وه هه‌یه كه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه له‌زینداندایه، هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه باڵایانهش فه‌رمانی ئه‌وه‌یان پێكردوه كاوه تیرۆر بكات، بەڵام دادگا تەنها بەسزادانی “توانا حسێن” ویستی ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه لەو دۆسییە مەترسیدارە دەرباز بن‌و كەسە باڵاكانی پشتەوەی كەیسەكە بەبێتاوان دەرچاند. لەئێستادا ئێمە كۆی لایه‌نه حوكمییهكانی دەڤەری گەرمیان بەتاوانبارو كەمتەرخەم لەدۆسیەكە دەبینین، چ دادگا‌و چ دەزگای ئاسایش‌و پۆلیس، چونكه هێندە هەوڵی پەردەپۆشی تاوانەكەیان داوە نیو هێندە بەرپرسانە لەخەمی كەیسەكەدا كاریان بكردایە، دڵنیا بووم پێش چلەی مەرگی كاوە كۆی تاوانباران ئێستا له‌زینداندا ده‌بون، ئێمه ئۆباڵی ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی یه‌كێتیشه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یەكێتی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌و بەو پێیه‌ش لەبەرامبەر كەیسی تیرۆر كردنه‌كه‌ی كاوه بەرپرسو تاوانبارە. گرنگ ئەوەیه ئێمە دەستهەڵناگرین لەكەیسەكەو هەر بەرپرسێك تاوانبار بێت لەهەردادگایەكی دادپه‌روه‌رانه‌دا بێت، دەبێت رۆژێك سزای تاوانه‌كه‌یان وەربگرن.
ئاوێنه: پێشتر كۆمه‌ڵێك له‌به‌رپرسه گه‌وره‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی كه سه‌ردانیان كردن یاخود ئێوه سه‌ردانتان كردن، به‌ڵێنیان دا بكوژان بدۆزنه‌وه‌و بدرێن به‌دادگاو سزا بدرێن، ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان به‌چی گه‌یشت؟
شیرین ئه‌مین: هیچ كام لەو بەڵێنانە نهبرایهسهر، هیچ یه‌ك لەو بەرپرسانەش بەدەر لەبەڵێنی ناڕاستن بەخانەوادەی كاوە بەردێكێان نەخستە سەر بەرد. بەداخەوە كه‌سانێكی ناو ئه‌م حزبانه هەر یەكەو تاوانبارن بەكەیسی تیرۆر كردنی ڕۆژنامەنوسان بۆیە ناتوانن بەڵێنەكانیان ببهنهسەر، چونكه كه‌سانێكی هەر حزبێكییان دەستیان سورە بەخوێنی ڕۆژنامەنوسان، من بۆخۆم ڕووی داوام ئاراستەی نەهیچ حزبێك‌و نەحكومەت دەكەم، دڵنیام بناغەیان درۆ‌و تاوانەو له‌دادگاش بێ ئومێد بوین، چونكە دادگا دهستكهلاو دەستەمۆی یەكێتی‌و پارتین، دەبێت چاوەڕوانی رۆژی هەڵهاتنی خۆری ئازادی بین، پێموایە ئەم رۆژه‌ش نزیك بوەتەوە، ئەوكات ئەو بەرپرسانەی بەڵێنیان بەخوێنی كاوە داوەو بێ بەڵێن بون، دڵنیام تاوانبارن بەدەیان دۆسییەی هاوشێوەی شەهید كاوە، بۆیە ئەوكات ئەمانەش لەداگا ڕووبەڕوو دەبینینەوە.
ئاوێنه: ئێوه له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆر كردنی كاوه گه‌رمیانی، داوای یاسایتان له‌دژی مه‌حمود سه‌نگاوی تۆمار كردبو، ئایا هه‌وڵینه‌داوه په‌یوه‌ندیتان پێوه بكات؟
شیرین ئه‌مین: بەڵێ، پێشتر چه‌ندین جار له‌ڕێگەی عەشایەرییهوه زۆر هەوڵیدا لێمان نزیك بێتەوە، بەڵام ئێمە هەموو دەرگاكانمان لەسەر داخست، ئێمە ئه‌وه نین بچینە ژێر باری مه‌حمود سەنگاویو بەڕێگای عەشایەر دۆسییەكە یەكلا بكەینەوە، ئێمە خاوەنی كەیسی قەڵەمینو دەمانەوێت لەڕێگای قەڵەمێكی وەك كاوە هەقبێژ یەكلابێتەوە نەك بەڕێگای لابەلا. بەڵام سەبارەت بەوه‌ی ئایا مه‌حمود سەنگاوی تاوانباره لەدۆسییەی تیرۆركردنەكەی كاوه‌دا؟ تا ئەم ساتە ئه‌مه بۆ ئێمەش یەكلا نەبوەتەوە، ئەوە كاری یاسایە دەبوو بڕیاری دروستی لەسەربدایە. داوا‌و سكاڵای ئێمە لەسەر مه‌حمود سەنگاوی لەسەر ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە هەڕەشە ئامێزە بو لەكاوە گەرمیانی كردبو به‌ر له‌تیرۆركردنه‌كه‌ی، ئه‌گەر خودی سەنگاوی ئەوكاتەی كاوە لەژیان بوو، ئامادەی دادگا بوایە، ئەو دۆسیه‌یە یەكلا بكرایهتهوە ئەوە زه‌حمه‌ت بو كاوە گەرمیانی تێرۆر بكردایە، چونكه گەر سەنگاویش بەدەر بێت لەتیرۆركردنی كاوە، هەر بەرپرسو كەساتییەكی تر كاوەی تیرۆر كرد بێت ئه‌وا لەژێر چەتری هەڕەشەكەی سەنگاوی، كاوە تیرۆر كراوە.
ئاوێنه: ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تاوانی تیرۆری شه‌هید كاوه له‌زیندانه، ئێوه هیچ ئاگادارین‌و هیچ په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردون؟
شیرین ئه‌مین: ئەو كەسەی لەئێستادا لەسەر دۆسیەی كاوە لەزینداندایە، تا ئێستا بەچەند ڕێگایەك لەهەوڵدا بوە كە قەناعەت بەئێمە بكات به‌وه‌ی بەرییە لەكەیسەكەدا، دەیەوێت خۆی لەقوڵایی تاوانە قێزەونەكەی دەرباز بكات، به‌ڵام ئێمه پێیده‌ڵێین تۆ باجی تاوانت داوە چاوەڕوان بەلەزینداندا بەدیار ئەو بەرپرسەی خۆت كرد بەقوربانی بەیەك بگەنەوە، نەك لەهەوڵی خۆقوتاركردندا بیت، ئێمە له‌و بكوژه بئ ئاگا نین‌و چاودێری دەبین، حاڵی لەهەر بارێكی سەختدا بێت ئەنجامی تاوانی خۆیەتیو ده‌بێت بیچهشێت، چونكه دەستی چوەتە خوێنی فریشتەیهكی وەك كاوە، بۆیه دڵنیام ڕۆژی سەد جار خۆزگە بەمەرگ دەخوازێت، وه‌ك كەسێكی نزیكی به‌منی ڕاگەیاندوەو چه‌ند جارێك له‌زیندان ئه‌م تاوانباره‌ی بینیوه.
ئاوێنه: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كێلی گڵكۆی شه‌هید كاوه شكێنرابوو، پێتان وایه ئیشی كێیه‌و بۆچی وایكردوه؟
شیرین مه‌حمود: بێگومانین لەكاری ئەوانە دەوەشێتەوە كە دوژمنی پەیام‌و قەڵەمەكەی كاوەن، ئێمە بەدیاریكراوی نازانین خودی كەسەكان كێن، بەڵام هەر ئەو دەستە لەرزۆكانەن بەمردویش لەكاوە دەترسن، دەنا مرۆڤی ئاسایی بەو كارە هەڵناسێت، گەر تاریكپەرستان توانیبێتیان كاوە تیرۆر بكەن، ئەی نوسینەكانی چ مێژویەكە دەمێنیتەوەو هەرگیز نامرێو لەناو ناچێت، بۆیە ترسنۆكانە پەلاماری قەبرەكەی دەدەن، چون كاوە بەڕوح هێشتا بەشوێنی ئەو بەرپرسانەوەیەو بەردەوام بەقەڵەمەكەی ڕسواییو تاوانه‌كانیان دەنوسێتەوە، گەر لەجەستەی كاوە ڕزگار بوبێتن، ئه‌وا هەرگیز لەپهیامی كاوە دەرباز نابن، كاوە زیندوە، گوڵێكی سپییە وەك ڕوحی لەسەر سنگ‌و دڵی ئازادییخوازان ڕواوە.
ئاوێنه: پێشتر باس له‌وه كرا كه ئه‌و خانوهتان بۆ بكڕنه‌وه كه كاوه‌و ئێوه به‌كرێ گرتبوتان، ئایا بۆیان كڕین؟
شیرین ئه‌مین: سەبارەت بەو خانوەی من‌و كاوە ژیانمان تێدا بەڕێ دەكرد، پاش تیرۆركردنی شەهید كاوە هەوڵێكی زۆر درا بۆ ئەوەی ژیانی كاوە لەو خانوەدا چ وەك ڕەمزێكو چ كەلو پەلو ماڵەكە بكرێتە مۆزەخانەیەكو وەك خۆی بمێنێتەوە، بەڵام ئەمە ڕاستیەكە ڕۆژنامەنوسان بەگشتی‌و ئازادی خوازان بەتایبەت هەوڵی خۆیان دا، بەڵام ئەوەی ڕێگر بوو خاوەن ماڵەكە بو، چونكه نەیدەفرۆشت. لەڕاستیدا خاوەنی خانوەكەش ئازادە لەسەر ئەوەی دەیفرۆشێت یاخود نا، بەڵام خۆشبەختانە پاش ئەوەی ئێمە كەلو پەلەكەمان لەو خانوە گواستەوە، لەماڵی دایكی كاوە واتە ئەو شوێنەی كاوە گەرمیانی تێدا تیرۆر كرا، ژورێك لەشێوەی مۆزەخانە تەواوی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی كاوە گەرمیانی تێدا دانراوه‌و لەساڵیادی تیرۆركردنی كاوەدا بەڕوی ئازادیخوازاندا كراوەیە. واتە بەهەر ڕێگەیەك بێت ئامانجەكەمان پێكا، كە ئامانجمان بوو كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی كاوە لەناو نەچن بمێننەوە.
نووسراوە لە 2017-12-06