5 کانونی یەکەم, کوردستانی كه‌لار – م ح –
كاتژمێر (9:00 سبه‌ینێ هه‌ینی) له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا‌و به‌پێ له‌مزگه‌وتی (ئیمام عه‌باس)ه‌وه ته‌رمی كاوه گه‌رمیانی ده‌برێت بۆ گۆڕستانی كه‌لاری كۆن.
گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌خانه‌واده‌ی كاوه گه‌رمیانی ئه‌مشه‌و (پێنج شه‌ممه) به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌كاتژمێر (9:00 سبه‌ینێ هه‌ینی) له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا‌و به‌پێ له‌مزگه‌وتی (ئیمام عه‌باس)ه‌وه ته‌رمی كاوه گه‌رمیانی ده‌برێت بۆ گۆڕستانی كه‌لاری كۆن.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م روداوه‌دا، سه‌رنوسه‌ری سایتی ئاوێنه‌نیوز ده‌ڵێت، كاربه‌ده‌سته ئه‌منی‌و حكومیه‌كانی گه‌رمیان به‌رپرسن له‌دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی كاوه گه‌رمیانی‌و ده‌ست به‌هه‌موو هه‌وڵ‌و فشارێكی میدیایی ده‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی تاوانبارانی دۆسیه‌كه ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، له‌كاتی روداوه‌كه‌دا به‌س كاوه‌و دایكی له‌ماڵدابوون، یه‌كێك له‌چه‌كداره‌كان له‌ده‌رگای داوه‌و به‌دایكی كاوه‌ی وتوه “بێزه‌حمه‌ت مامه كاوه‌م بۆ بانگ بكه”، هه‌ر كه كاوه گه‌رمیانیش ده‌چێته ده‌ره‌وه به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێده‌كات‌و ده‌یكوژێت.
كاوه گه‌رمیانی ساڵی 1981 له‌كه‌لار له‌دایكبوه‌و خێزانداره، له‌ژیانی پیشه‌یی خۆیدا چه‌ندین جار توشی لێدان‌و گرتن‌و ئازاردان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆی به‌رپرسه حیزبی‌و حكومی‌و ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیان‌و كوردستان بوه‌ته‌وه، تا ئه‌مشه‌و (پێنج شه‌ممه) چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشتی.