5 کانونی یەکەم, راپۆرت سلێمانى – م. ع –
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه “تێرۆركردنی” كاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوس‌و په‌یامنێری ئاوێنه له‌گه‌رمیان، “تاوانێكی سیاسی گه‌وره‌یه”.
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: ئه‌مشه 5/12/2013، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر -وه‌نه‌وشه- له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌كاوه گه‌رمیانی كرد‌و “تێرۆیانكرد”.
سه‌باره‌ت به “تێرۆركردنی” كاوه گه‌رمیانی، سه‌ردار محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت، “تێرۆركردنی كاوه تاوانێكی سیاسی گه‌وره‌یه”.
سه‌ردار محه‌مه‌د داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ئاست ئه‌و هێرشكردن‌و كوشتنه ڕێكخراوه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان به‌رێوه‌ده‌چێت‌و “به‌كه‌مته‌رخه‌م”یان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
هاوكات رۆژنامه‌نوس‌و چالاكی مه‌ده‌نی نیاز عه‌بدوڵا له‌باره‌ی “تێرۆركردنی” كاوه گه‌رمیانییه‌وه ده‌ڵێت، “تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە، زیادكردنی شەرمەزارییەكی ترە بۆ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان‌و كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی ئەم هەرێمە.”
نیاز عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، “كاوە گەرمیانی وەك رۆژنامەنوسێكی بوێر، لەماوەی كاركردنیدا بەهۆی ئاشكراكردنی چەندین دۆسییەی گەندەڵی گرنگ روبەڕوی چەندین بەربەستی جۆراوجۆر بۆتەوە كە دواترینیان پەیوەست بوو بەئاشكراكردنی دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسێكی یەكێتی نیشتیمانی.”
سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه دوپاتیده‌كاته‌وه كه تێرۆركردن‌و هه‌ڕشه‌كان له‌رۆژنامه‌نوسانی میدیای ئه‌هلی هه‌وڵێكی بێهوده‌یه بۆ ساردكردنه‌وه‌و ترساندنی رۆژنامه‌نوسان، چونكه رۆژنامه‌نوسانی میدیای ئه‌هلی ئه‌م ڕوداوانه زیاتر سور ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان‌و ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی كاره خراپه‌كانی به‌رپرسان.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا كاوه گه‌رمیانی، په‌یامنێری ئاوێنه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ، دو سكاڵای یاسایی له‌دادگای تاوانه‌كانی كه‌لار له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و جه‌مال عه‌بدوڵای سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری به‌ڵگه‌ی تۆماركردبو، به‌ڵام دادگا هیچ یه‌كێك له‌و سكاڵایانه‌ی یه‌كلایی نه‌كرده‌وه.
كاوه گه‌رمیانی، له‌ژیانی پیشه‌یی خۆیدا چه‌ندین جار توشی لێدان‌و گرتن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆی به‌رپرسه حزبی‌و حكومی‌و ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیان بۆته‌وه، تا ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار “تێرۆیانكرد”.
كاوه گه‌رمیانی جگه له‌وه‌ی په‌یامنێری ئاوێنه‌نیوز بو له‌گه‌رمیان، له‌هه‌مانكاتدا په‌یامنێری ڕادیۆی ئازادی‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ بو كه گۆڤارێكی ئه‌هلی گشتییه‌و له‌گه‌رمیان مانگانه ده‌رده‌چێت.
كاوە محەمەد ئەحمەد، ناسراو به‌كاوه گه‌رمیانی، له‌ساڵی 1982 له‌قه‌زای كه‌لار له‌دایكبووه‌و خێزانداره.