6 کانونی یەکەم, کوردستانی گه‌رمیان – م. ع –
به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی، مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی كاوه گه‌رمیانی بۆ گۆڕستان به‌ڕێپێوان ده‌ستیپێكرد.
ئاودێر محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه مه‌راسیمه‌كه له‌به‌رده‌م ماڵی كاوه گه‌رمیانییه‌وه ده‌ستیپێكردووه به‌ره‌و گۆرستانی كه‌لاری كۆن.
په‌یامنێری ئاوێنه‌نیوز وتی، ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه دروشمه‌كانی ئازادی، ئازادی‌و “ئێمه هه‌مومان كاوه گه‌رمیانین” ده‌ڵێنه‌وه.
مه‌راسیمه‌كه به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و دانیشتوانی گه‌رمیان‌و كه‌سوكاری كاوه گه‌رمیانی به‌رێوه‌ده‌چێِت.
شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر -وه‌نه‌وشه- له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌كاوه گه‌رمیانی كرد‌و “تێرۆیانكرد”.