6 کانونی یەکەم, راپۆرت گه‌رمیان – م. ع –
له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی رۆژنامه‌نوس‌و په‌یامنێری ئاوێنه، كاوه گه‌رمیانی، فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌به‌رپرس زانی له‌پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان به‌گشتی‌و رۆژنامه‌نوسان‌و روناكبیران به‌تایبه‌تی. فراكسیۆنی ناوبراو داوای لێپێچینه‌وه‌ی وردیش ده‌كات له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕابردودا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌كاوه كردووه.
گه‌رمیان، ئاوێنه‌نیوز: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی، له‌مه‌راسیمێكداو به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران‌و رۆشنبیران‌و دانیشتوانی گه‌رمیان‌و كه‌سوكاری، ته‌رمی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی به‌خاكسپێردرا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه له‌وتاری بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نوسی “تێرۆر” كرا‌و چه‌ندین وتاری دیكه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسان‌و رۆشنبیرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
هاوكات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنی “تێرۆر” كردنی كاوه گه‌رمیانی له‌هه‌مانكاتدا رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه شه‌وی رابردو جارێكی تر ده‌ستی ڕه‌شی تێرۆر‌و دوژمنانی ئازادی بیڕوڕا، رۆژنامه‌نوسێكی ئازا‌و بوێر‌و نه‌یاری سه‌ر سه‌ختی گه‌نده‌ڵییان كرده ئامانج‌و تێرۆریان كرد”.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، “ئێمه له‌فراكسیۆنی گۆڕان ئیداره‌ی ناوچه‌كه به‌به‌رپرس ده‌زانین له‌پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان به‌گشتی‌و رۆژنامه‌نوسان‌و روناكبیران به‌تایبه‌تی”.
فراكسیۆنی گۆڕان داواش ده‌كات یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و لێپێچینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌رۆژنامه‌نوسی كۆچكردو كردووه له‌ڕابردودا.
فراكسیۆنی گۆڕان دڵنیایشیدا به‌رۆژنامه‌نوسان كه بۆ كه‌یسه‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانی‌و سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی تێرۆر به‌دواداچونی ته‌واو ده‌كات، “ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه بكوژانی كاوه گه‌رمیانی ئاشكرا نه‌كه‌ن، ئه‌وا بێده‌نگ نابین”.
شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر -وه‌نه‌وشه- له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌كاوه گه‌رمیانی كرد‌و “تێرۆیانكرد”.