6 کانونی یەکەم, راپۆرت گه‌رمیان – م. ع –
ڕۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردی له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی رۆژنامه‌نوس‌و په‌یامنێری ئاوێنه، كاوه گه‌رمیانی-ی‌دا په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و وتی، “پێیانده‌ڵێم ئه‌مجۆره ڕه‌فتارانه‌ی ئێوه نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته”.
ئاوێنه‌نیوز، گه‌رمیان: شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر -وه‌نه‌وشه- له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌كاوه گه‌رمیانی، په‌یامنێری ئاوێنه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ كرد‌و “تێرۆیانكرد”. ئه‌مرۆ هه‌ینیش له‌مه‌راسیمێكدا ته‌رمی كاوه له‌گۆرستانی كه‌لاری كۆن به‌خاكسپێردرا.
پاش ئاراسته‌كردنی پرسه‌و هاوخه‌می بۆ خێزان‌و كه‌سوكاری رۆژنامه‌نوسی “تێرۆركراو” كاوه گه‌رمیانی، ئاسۆس هه‌ردی ڕۆژنامه‌نوس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه وتی، “ئه‌وانه‌ی پێیانوابێت به‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌یان خه‌ڵكی كوردستان چاوترسێن ده‌كه‌ن‌و وایان لێده‌كه‌ن له‌مافه‌كانی خۆیان خۆشبن‌و ته‌سلیمی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بن كه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی بدات به‌تاڵانبردنی سامانی كوردستان، ئه‌وا زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چون”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاوێنه په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران كرد‌و ڕایگه‌یاند، “پێیانده‌ڵێم ئه‌مجۆره ڕه‌فتارانه‌ی ئێوه نه‌ك ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته”.
ئاسۆس ڕونیكرده‌وه كه له‌وڵاتێكدا كاتێك هاوڵاتییه‌كانی هه‌ست بكه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی نایپارێزن یان نایانه‌وێت بیپارێزن، له‌وڵاتێكدا كه تاوانباره‌كان به‌ئاسانی له‌سزا ده‌رباز بن، وه‌ك له‌كه‌یسه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان‌و سۆرانی مامه حه‌مه‌دا بینرا تا ده‌گاته كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كاوه گه‌رمیانی، ئه‌وا خه‌ڵك بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆی پارێزگاری له‌خۆی بكات، “ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئاسایشی ئه‌م وڵاته”.
ئاسۆس هه‌ردی وتیشی، “ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره تاوانانه سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه كه ڕێگای ئازادی‌و دیموكراسیخوازییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان”.
شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر -وه‌نه‌وشه- له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار ده‌ستڕێژی گوله‌یان له‌كاوه گه‌رمیانی، په‌یامنێری ئاوێنه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ كرد‌و “تێرۆیانكرد”.