ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٨\١٢\٢٠١٣ کاتژمێر ٢ – ٤ی ئێوارە لەگۆرەپانی (norrmalmstorg) بەرامبەر باخچەی (kungsträdgården) لە لایەن ئەو پارت و ڕێکخراوانەی خوارەوە خۆپیشاندانێک ساز دەکرێ دژ بە تیرۆکردنی شەھیدێکی تری پێنووس و ڕێگای ئازادیی (کاوە گەرمیانی).
بەھیواین ئەوانەی بەشدار دەبن ھەول بدەن بە مۆم و گوڵ بەشداریی بکەن.
پەیوەند: ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
ناوی پارت و ڕیکخراوەکان:
– گروپی ١٧ شوبات لەستۆکھۆلم
– بزوتنەوەی گۆران لە ستۆکھۆلم
– حیزبی کۆمنستی کرێکاری کوردستان/ رێکخستنی سوید
– رێکخراوی سویدی حیزبی شوعی کوردستان
– ڕێکخراوی ماد
تێبینیی: خۆپیشاندانەکە مۆلەتی لە لایەن پۆلیسەوە بۆ وەرگیراوە.
٦\١٢\٢٠١٣