ئایار 09, 2024

دواین بابەت

تیرۆری کاوە گەرمیانی تاوانێکە دەسەڵاتدارانی کوردستان لێ بەرپرسیارن!

fidrasiyonipبە پێی ئەو هەوالانەی بەدەستی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی گەیشتوە، کاوە محەمەد ئەحمەد ناسراو بە کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس و سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ و پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوینە وسایتی ئاوینە نیوز ئێوارەی پینج شەمە ٥-١٢ لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لەبەردەرگای ماڵەکەی خۆی بە پێش چاوی دایکیەوە بەشێوەیەکی ئەوپەری دڕندانە لە گەڕەکی (سەرکەوتن) قەزای کەلار تیرۆر دەکرێت.

تیرۆری کاوە گەرمیانی ئایندەی ئازادی لەژیر سایەی ئەم دەسەڵاتەدا مافیا و میلیشیایەدا بە تەواوی رۆشنکردەوە. کە له‌ماوه‌ی ٢٢ ساڵی‌ رابردوودا و له‌ ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی و پارتیدا، چەندین نەیاری سیاسی و رۆژنامەنوسان وهه‌ڵسوراوانی کۆمۆنیست وچەپ تیرۆر کراون وەیان رفیندراون وئیهانەتو سوکایەتیان پێکراوە، زیاتر لەمانەش وه‌لامی خواست و داوا ڕەواو بەرهەقەکانی خەڵکی کوردستان هه‌میشه‌ به‌ زەبری چه‌ک داوه‌ته‌و . تاوانی رۆژنامەنوسان وهەڵسوراوانی سیاسی ئەوەیە ئاستەنگی لەبەردەم ڕاوڕوت و گەندەڵی و زۆڵم ستەم وبەتاڵانبردنی سەروەت سامانی کۆمەڵگادا دروست دەکەن.

تیرۆری کاوە گەرمیانی تیرۆری هەموو دەنگێکی ئازادە لە کوردستاندا . تیرۆری قەڵەمە ئازاو بوێرەکانە، هێرشە بۆ سەر سەرجەم مافە مەدەنی و ئازادی و ئینسانیەکانی خەڵکی کوردستان، وەڵامی دەستەو تاقمی میلیشایاکانی ئەو دەسەڵاتەیە بەو نارەزایەتیانەی به‌رامبه‌ر زوڵمو سته‌م و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تیه‌ی له‌کوردستاندا به‌ریوه‌ی دەبەن. پیویستە بە ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەی وەلام وەرگرێتەوە، ئازادیخوازان و ئینسان دۆستانی دنیای لێ ئاگادار بکریتەوە تا ئەم پیشلکاریانە کۆتای پێبیت.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری بە توندی ئیدانەکردنی تیرۆری کاوە گەرمیانی، دەسەڵاتدارانی کوردستان و دەزگا ئەمنیەکانی گەرمیان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرپرس دەزانێت لە دەستبەجێ دۆزینەوەی تاوانباران و گەیاندیان بە دادگایەکی ئاشکرا و عادلانە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە تەواوی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤو وناوەندە نیودەولەتیەکان لە ئاستی جیهاندا ئاگادار دەکاتەوەو کەیسی کاوە دەکاتە کەیسێکی گرنگ لە ساڵ ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا.

ئێمە بەناوی ئەندامان و هەڵسوراوانی ڕێکخراوەکەمان ئەوپەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکارو هاوریان و دۆستان وهاوپیشەو هاوکارانی کاوەگەرمیانی دەکەین و لەم پرسەدا هاوخەم وهاودەنگتانیین.

٦\١٢\٢٠١٣

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *