ئه‌مرۆ وه‌فدێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی که پیک هاتبوو له(ده‌شتی جه‌مال ،ئاسۆگۆران) له‌سه‌ر تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی دانیشتنێکی تایبه‌تیان له‌گه‌ل (سیما وه‌تلینغ) به‌رپرسی که‌مپینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا له باره‌گای سه‌ره‌کی ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال سازدا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌وردی تیشکیان خسته سه‌ر چۆنیتی تیرۆکردنی کاوه گه‌رمیانی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که پێشتر ڕوبه‌ڕوی کاوه بۆته‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاوه وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێکی کاراو ڕاستگۆی پیشه‌که‌ی خۆی به‌رجه‌سته کردۆته‌وه بۆ ده‌رخستی راستی و باسکردنی گه‌نده‌ڵی و به فیرۆدانی سامانی خه‌ڵک. هه‌روه‌ها له به‌شێکی تری قسه‌وباسه‌کاندا وه‌فدی فیدراسیۆن باسیان له‌و هه‌ڵو مه‌رجه نائارامه کرده‌وه که ماوه‌یه‌که ڕوبه‌ڕوی ڕۆژنامه‌نوسان وهه‌ڵسوراوانی سیاسی بۆته‌وه.. له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به‌خۆپیشاندانی رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشاندانی ژنان کرد له‌رۆژی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی دژی توند‌و تیژیدا…
له لایه‌ن خۆیه‌وه سیما جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت درێغی ناکه‌ن و سیما چه‌ندین پرسیاری له سه‌ر ڕه‌وشه‌که کرد به گشتی و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر که‌یسی کاوه، له‌سه‌ر هۆکارو ئامانجی ئه‌م جۆره تیرۆرانه، وه به‌ڵێنیدا هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یان نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر که‌یسی کاوه ده‌رده‌که‌ن.
سه‌ر ئه‌نجام وه‌فده‌که‌ی فیدراسیۆن راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌وانی فیدراسیۆنیان له‌سه‌ر کاوه‌گه‌رمیانی پیشکه‌شکرد و سه‌رنجی ئه‌منستیان ڕاکێشا بۆ ئه‌وه‌ی وردتر‌و گرینگ تر بڕوانه هه‌رێمی کوردستان چونکه نائارامیه‌کی به‌رچاو ڕوی له ناوچه‌که کردوه به جۆرێک خه‌ڵکێکی زۆر به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه نوسان و ئازادیخوازان له حاڵه‌تێکی دڵه‌راوه‌کی خراپدان بۆیه گرنگه رێکخراوی ئه‌منستی ده‌وری به‌رچاویان هه‌بیت وه له‌سه‌ر که‌یسی کاوه نه‌ک ته‌نها راگه‌یاندن به‌لکو له‌سه‌ر ئه‌وکه‌یسه له‌نیو لیژنه ی به‌دواداچووندابن.
٦\١٢\٢٠١٣ – لەندەن
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی