ئایار 18, 2024

دواین بابەت

ئاشتی کۆمەڵایەتی لە مەترسیدایە.

Peshraw_Hamidپێشرەو حەمید
لە ھەموو قوناغێکی چەق بەستوی سیاسیی و ڕۆشنبیری یدا چەند کەسێک لە فۆرمی گروپ دێنە پێشەو ئەو دۆخە لەو چەق بەستوییە دەپەڕێننەوە بۆ سەرتایەی قوناغێکی باشتر ، لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابرودا تا ڕادەیەکی باش توانیوتانە ئەوە بەرجەستە بکەن و جوڵەیەک بخەنە نێو دڵی ھەمو ئەوانەیشی بەو دۆخە بێ مانایە خۆشحاڵبون کە پپێشتر پارتی و یەکێتی دروستیان کردبوو !!

بەرێزان ” ئێوە ” لەم کاتەدا بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بەشداری حکومەت بکەن ، ھەر لەم کاتەیشدا ” ئێمە ” بیرلەوە دەکەینەوە چۆن بتوانین گوشار بخەینە سەر حکومەت و بۆئەوەی ئەو تیرۆرکردنەو ڕەشە کوژیەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتووەتەوە ڕای بگرێت و و گوشارێکی بەھێزتر بخەمە سەر ئەو کەس و لایەنانەی کە بۆمانەوەی خۆیان نائارامی لەدڵی میللەتدا دروست ئەکەن و درێژە بەو جۆرە گەمانە ئەدەن کە سیاسەتی کلاسیک لە وڵاتانی دیکتاتۆریەت و دواکەتوودا کاری پَێدەکات؟!

بەرێزان داواکارین ھەرئێستا ڕای بگەیەنن کە بەشداری لەحکومەت ناکەن تا تاوانبارانی تیرۆرکردنی ھاوڕێمان ” کاوە گەرمانی ” شەھید ئاشکرا نەکرێن !! ھەرئێستا ھەوڵەکانتان بۆ پێکھێانی حکومەت ڕابگرن ؟ چونکە بەھۆی لەژێرپێنانی یاساوە ھێشتا بکوژەکانی ” سۆرانی مامە حەمەو زەردەشت عوسمان و عەبدولستار شەریف ” سەربەستانە بەو شەقامانەدا ئەسوڕێنەوە کە ئێوە بەنیازن لە کابینەی ھەشتەمدا زیاتر فراوانیان بکەن!!

پەیامی ئێوە لەسەرتادا تائێستا وەک ئەوەی بەئێمە گەشتوە خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و بەدیھێنانی داد پەروەری بوە ، ئێستا ئێوە ئەتوانن بە وەستاندنی ھەوڵەکانتان بۆ پێک ھێنانی حکومەت و دروستکردنی کابینەی نوێ ، خزمەت بە ھاوڵاتیان بکەن و داوای داد پەروی بکەن ، ئێوە ئەتوانن گوشاری زیاتر دروست بکەن بۆ دۆزینەوە تاوانیاران ؟ چونکە تاوانبارەکان ئەو کەسانەن کە ئێوە دەیان ناسن و ٢٢ ساڵە یاسایان خستو وەتە ژێرپێکانیانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *