ئایار 09, 2024

دواین بابەت

راگەیاندنی رۆژنامەنووسان دژ بە تیرۆکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی.

1466099_1423269824571195_887547103_nبەرێزان:

حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی دادوەری
پەرلەمانی کوردستان
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
گشت کونسڵخانەکانی ھەرێمی کوردستان
رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ
گشت رێکخراوە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا خەمی تیرۆر و دەستگیرنەکردنی تاوانبارانی دۆسییەکانی تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامەحەمە و د.عەبدولستار تاھیر شەریف) بەرینەداوین، دیسانەوە قەڵەم کوژ‌ و دوژمنانی ئازادی رادەڕبرن ‌و رۆژنامەوانی دەستیان چووە خوێنی قەڵەمێکی تری مەیدانی ئازادی‌و سومبلی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە ئەویش رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) جوانە مەرگە.

شەھید کردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی دیسانەوە لێدانی ئەو زەنگە مەترسیدارەیە کە پێمان دەڵێ ھێشتا پانتایی ئازادی رادەڕبرین‌و رۆژنامەوانی لە مەترسییەکی گەورەدایە لە ھەرێمی کوردستان‌و حکومەت‌و لایەنە پەیوەندارەکانیش بێ باکن لە بەرامبەر ژیانی رۆژنامەنووسان .

تێرۆرکردنی رۆژنامەنووسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی بریتی یە لە تەواوکردنی ئەو نەخشە گلاوەی کە دوژمنانی ئازادی‌ و دیموکراسی لەم ولاتە گرتوویانەتە بەر.

لێرەوە جێی خۆیەتی ھەموو ئازادیخوازان‌و سەرجەم نوخبەی سیاسی‌و رۆشنبیری‌و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بێ دەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەم تیرۆرە ئاشکرایە، چونکە ھەموومان دەزانین (کاوە گەرمیانی) و ھەموو رۆژنامەنووسان سەرماییەکی نایایی دیموکراسی ھەرێمەکەمانن و نابێ چیتر لەوە زیاتر سەبرمان ھەبێ لەبەرامبەر تیرۆرکردنیان.

لێرەوەشەوە جێگای خۆیەتی داوا لە ھەرچوار دەسەڵاتەکەی ھەرێمی کوردستان بکەین ھەر لایەنەو بەگوێرەی بەرپرسیاریەتی خۆیان لە نێویشیان حکومەت‌و ھێزە ئەمنیەکان کە ئۆباڵی یەکەمی ئەم تیرۆکردنەیان لە ئەستۆدایە،‌ پێویستە لە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە قێزەونە ئاشکرا بکەن‌و ئەو ئیرھابەی کە دژی ئازادی‌و ‌نوخبەی رۆشنبیری گیراوەتە بەر رابگرن.

ھەروەھا دۆسییەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسی شەھید (کاوە گەرمیانی) وەک دۆسییەکانی تری تیرۆری رۆژنامەنووسانی لێنەکرێت، بەوەی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەوەنانە بە ئازادی بسوڕێنەوە.

دووبارە سلاو لە رۆژنامەنووس ‌و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی (کاوە گەرمیانی) و نەفرەت لە قەڵەمکوژ و ئازادیکوژەکان.

ناوی رۆژنامەنووسەکان:

١.مەسعود عبدالخالق
٢.دیار عەزیز شەریف
٣.نیاز عبداللە
‌٤.سەرتیپ قەشقەیی
٥.سروە عبدالواحد
٦.شەوقی کانەبی
٧.ئیبراھیم علی حەمەد
٨.دڵشاد ھەرتەلی
٩. ھێمن مامەند
١٠.ئاوارە حەمید
١١.کامەران محمد
١٢.عیسا خدر
١٣.عیسا عبدالقھار
١٤.شوان ێدیق
١٥.محمد قادر
١٦.کەمال چۆمانی
١٧.فەرمان رەشاد
١٨.محمود یاسین کوردی
١٩.فەرمان ێادق
٢٠.عبداللە حەوێز
٢١.ھۆشمەند ێادق
٢٢.ھەژار ئەنوەر
٢٣.مەریوان مەلا ێالح
٢٤.ئەڵوەند حەمید
٢٥.ئاکار فارس
٢٦.ھاوکار حەمەد
٢٧.ئەنورە ێباح
٢٨.ھۆگر عومەر
٢٩.ھۆگر غەریب
٣٠.ئاسۆ حەمید
٣١.ئالان ساحێبقران
٣٢.بورھان قادر
٣٣.لوقمان عەزیز
٣٤.ھیوا بەرزنجی
٣٥.سعود ھاشم
٣٦.ئامانج ئەحمەد
‌٣٧.بارزان حەسەن
٣٨.فەرمان محمد
٣٩.دارا عبداللە
٤٠.ھەنگا‌و ھاشم
٤١.سەرخێل ھاشم
٤٢.ئارام قەرەداغی
٤٣.کۆچەر عەلی
٤٤.ھێدی حوسین
٤٥.زانیار خۆشناو

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *