ئایار 09, 2024

دواین بابەت

ئەمنستی ئەنتەرناسیوناڵ دەڵێ: ”دەسەڵاتداران دەبێ لێکۆڵینەوە بکەن لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان”.

Fidrasion1-300x231بە دوای تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەدەرەوە کەمپەینیکی راگەیاند دژ بەتیرۆری کاوەگەرمیانی وەلەدریژەی ھەولەکانی خۆیدا دوانیوەرۆی ھەینی ٥-١٢ وەفدیکی فیدراسیۆن کە پیک ھاتبوو لە(دەشتی جەمال،ئاسۆ گۆران) لەگەل (سیما وەتلینغ) بەرپرسی کەمپەینەری بەشی خۆرھەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا لەبارەگای سەرەکی ڕێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیونال کۆبووەنەوە بەدوایی قسەوباس لەسەر چونیتی تیرۆری کاوەگەرمیانی ودۆخی نائارامی کوردستان ئەوان بەڵینیاندا یاداشتێکی گشتی دەربکەنو بەدواداچوون بکەن لەسەر کەیسی کاوە… ئەمە خوارەوە دەقی یاداشتەکەیە:

یاداشتنامەی گشتیی:

عێراق: دەسەڵاتداران دەبێ لێکۆڵینەوە بکەن لە کوشتنی رۆژنامەنووسان.

ئەمنستی ئەنتەرناسێۆناڵ داوا دەکات لە ‌دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆو دادپەروەرانەو گشتی بکات لەسەر کەیسی کوشتنی ڕۆژنامەنوسی کورد (کاوە محەمەد ئەحمەد) لە ٠٥/١٢/٢٠١٣‌.کە لەبەردەرگای ماڵی خۆیان تیرۆریان کرد لە کەلار نزیکی سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە دواتر رایانکردوە..

کاوە گەرمیانی تەمەن ٣١ ساڵ سەرنوسەری گۆڤاری مانگانەی رایەڵ بووە وە پەیامنێری ڕۆژنامەی ئاوێنە ‌بوە.کاوە لێکۆڵینەوەی لەسەر گەندەڵی کردوە لە ناوچەی گەرمیان لە کوردستانی عێراق. وە چەند بەڵگەنامەیەکی لەسەر ئەو مەسەلەیە لە گۆڤاری رایەڵ بڵاوکردۆتەوە.بەم دوایانە لەسەر پەیجی خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوەکە چەند کە بەڵگەیەکی لەسەر گەندەڵی زەوی و زار لایە ناوەکان لە ژمارەی داھاتوی گۆڤاری ڕایەڵ ئاشکرا دەکات، وە وتویەتی چەند کەسێکی نەناسراو ھەڕەشەی کوشتنیان بە تەلەفۆن لێکردوە دوای ئەوە نوسینە بە ماوەیەکی کورت.

کاوە گەرمیانی لە چەند ساڵی رابردودا ڕووبەڕوی چەندین ھەڕەشەی کوشتن بۆتەوە لە سەر ئیشەکەی.

وە ڕێگای دادگای گرتۆتەبەر دژی ئەوە کەسانەی کە پێیوابوە بەرپرسن بون لەو ھەڕەشانە.

لینکی یاداشتەکە:

http://www.amnesty.org/en/library/asset/MDE14/023/2013/en/c2bf8668-1092-4d6d-9456-184bea7def60/mde140232013en.pdf

٧\١٢\٢٠١٣ – لەندەن

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *