حوزه‌یران 15, 2025

Select your Top Menu from wp menus

پەیامنێرانی بێسنور داوای لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی وەدات حسێن دەكات

“رۆژنامەنوسان پارێزراو نین”

پەیامنێرانی بێسنور داوای لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی وەدات حسێن دەكات

لەچوارچێوەی كاردانەوەكان لەدژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوسەكەی دهۆك رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور ئیدانەی تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە دەكات‌و  داوای لێكۆڵینەوەی دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوەكەدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە رێكخرازی پەیامنێرانی بێسنور بەتوندی ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێنیان كردوەو نیگەرانی رێكخراوەكان دەربڕیوە.

رێكخراوەكە داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەكات لێكۆڵینەوەی ورد لەو رووداوە بكەن‌و تاوانبارانیش لە دادگا سزا بدرێن.
هەروەها ڕێكخراوەكە رونیشیكردوەتەوە كە وەدات چەند جارێك لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە بانگ كراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا كراوە و لەسەر كارە ڕۆژنامەوانییەكانی هەڕەشەی لێ كراوە.لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئەوە خراوەتەڕوو لە هەرێمی كوردستان ئاسایش‌و گیانی رۆژنامەنوسان نەپارێزراوە، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات كە ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان بپارێزێت.رۆژی 13/8/2016 وەدات حسێن پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لە شاری دهۆك بە كوژراوی دۆزرایەوە، كە بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە شوێنی ئەشكەنجەدانی زۆری پێوە دیارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *