لە هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن، خانەوادەکەی سووپاسی ئاژانسی ڕۆژنیوز و گەنجانی بادینان کردووە، کە ماوەی هەشت ساڵە سڵیان لە کەیسی شەهید وەدات نەکردووە، ڕاشیانگەیاندووە، بە هەمان گەرم و گوڕییەوە داکۆکی لە خوێن و مافی شەهید وەدات دەکەین.
ئەمڕۆ، لە مەراسیمی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن، لە ماڵی سندی لە شاری سلێمانی، پەیامی خانەوادەی شەهید وەدات حسێن، لەلایەن کەمال حەمەڕەزا، بەڕێوەبەریی کۆمپانیای چەتر بۆ کاری میدیایی خوێندرایەوە.
دەقی پەیامەکە:
په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م وه‌داد حسێن؛ بۆ ڕای گشتیی
سه‌ره‌تا سوپاس و ڕێز و ده‌ستخۆشی بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز كه به هه‌وڵ و تێكۆشانی بێوچانی خۆی له هەشت ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز سڵیان نه‌كردووه‌تەوه له خوێنی ئه‌ندامی ئاژانسه‌كه‌یان و به‌رده‌وام به فیداكاریی پشتگیریان له كه‌یسی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م وه‌دات حسێن-یان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕێز و سوپاس-مان بۆ گه‌نجانی بوێر و چاونه‌ترسی بادینان به‌تایبه‌ت دهۆك؛ كه به فیداكارییه‌كی گه‌وره به‌رده‌وام باجی قورسیان داوه له‌پێناو ڕاگرتنی ده‌نگ و پێنووس و یادی شه‌هید وه‌دات به شه‌قامی بادینانەوە.
هه‌روه‌ها سوپاس و ڕێزمان بۆ دڵسۆزی گه‌لی سلێمانی و ئیدارە و بەڕێوەبەرانی ئەو شارە، كه ماوه‌ی هەشت ساڵه یادی شه‌هید وه‌دات له‌باوه‌ش ده‌گرن و به گشتیی سووپاس بۆ هه‌موو گه‌لی كورد بۆ هاوخه‌میان له‌گه‌ڵ ئێمه.
به‌شداربووانی به‌ڕێز:
ئه‌مه ماوه‌ی هەشت ساڵه له‌سه‌ر تیرۆری ناجوامێرانه و دڕندانه‌ی ڕۆژنامه‌وان وه‌دات حسێن تێپه‌ر ده‌بێت، له ڕۆژێكی وەک ئەمڕۆدا لە ١٣ـی ئاب كاتژمێر ٩ بۆ ١٠ـی به‌یانی له شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و پڕ هاتوچۆی دهۆك، وه‌دات حسێن له‌به‌ر چاو‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر و له‌به‌ر چاو‌ی سه‌دان كامێرای چاودێریی ڕفێنرا و دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر شه‌هید كرا و به‌بێ ئەوەی هیچ كه‌سێک له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستگیر بكرێت یان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بكرێت. كه‌واتا لێره‌دا هیچ گومانێك نامێنێت كه ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات كراوه یاخود له‌ژێر چاودێریی ئه‌واندا ئه‌م تیرۆره ترسنۆكانه ئه‌نجامدراوه و دواتریش هه‌موو به‌ڵگه‌كان په‌رده‌پۆش كراوه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخێكی زۆره، گۆڕینی ڕا و بۆچوونی دوو له براكانمانە له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مه له نییه‌تێكی به‌رژه‌وه‌ندییخوازانەی شه‌خسی زیاتر نییه و ته‌نیا به‌هۆی ئه‌ندامبوونیانه له‌ناو ئه‌م حزبە تاوانباره و به‌هۆی سڵكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی زۆر بچووك و بێ به‌ها بووه، به‌ڵام ئه‌وی ڕاستییه ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌مان داكۆكیكاری خوێنی كوڕه‌كه‌یانن، هه‌رچه‌نده وه‌دات موڵكی ئێمه نییه و نرخ و به‌هایه‌كی نیشتمانیی و جیهانیی و ده‌نگی ئازادیی ڕۆژنامه‌وانییه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌سه‌ر خوێنی بازاڕ و بازرگانی بكات و ئه‌مه كارێكی دووره له ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی كوردایه‌تی و هه‌میش مرۆڤایه‌تی.
بۆیه لێره‌وه ئێمه بۆ گه‌لی خۆمان و ته‌واوی ڕای گشتیی ڕایده‌گه‌ینین كه له ڕۆژی سه‌ره‌تا چۆن داكۆكیمان له ماف و خوێنی شه‌هید وه‌دات كردووه تا ئێستاش به هه‌مان گه‌رم و گوڕییەوە به‌رده‌وامین و داوا له‌سه‌رجه‌م ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ته‌واوی ئازادییخوازانی مافی مرۆڤ و دۆزی كورد ده‌كه‌ین، به ئه‌ركی ویژدانی خۆیان هه‌ڵسن و وه‌ك پێشتر له‌سه‌ر خوێنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه، كه به ناحه‌ق و نامەردانە تیرۆركراوه، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر داكۆكیكردنیان.
ئاژانسی بوێری ڕۆژنیوز له‌سه‌رەتا درووشمێكیان به‌رز كرد: “نه ژ‌بیر دكه‌ین و نه دبورین”، بۆیه ئێمه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید وه‌دات به‌هه‌مان شێوه تا كۆتایی به‌رده‌وامین لەسەر ئەم درووشمه: “نه دبۆرین و نه ژ‌بیر دكه‌ین.”