حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

میدیاکارانی کەرکوک، تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس وەدات شه‌رمه‌زار دەکەن

رۆژژنیوز- که‌رکوک: رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی شاری که‌رکوک، له‌ گردبونه‌وه‌یه‌کدا تیرۆرکردنی په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیوز- یان ئیدانه‌ کرد.

به‌شێک له‌ رۆژنامەنووسان و راگه‌یاندکاران و چالاکانی مه‌ده‌نی، کاتژمێر ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، لە باخچه‌ی قەڵای شاری کەرکوک، به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی تیرۆری رۆژنامەنووس وەدات حسێن، گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا.

له‌ گردبونه‌وه‌که‌دا ئارام جه‌مال، رۆژنامەنووس لە شاری که‌رکوک، به‌یانامه‌ی رۆژنامەنووسانی که‌رکوکی بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان خوێندوه.

لە بەشێکی بەیاننامەدا هاتووە:”ئێمە وەكو رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكارانی شاری كەركوك، بەتووندی ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسی هاوكارمان (وەدات حوسێن)ی پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی رۆژنیوز دەکەین، كە بەداخەوە دوێنی لە شاری دهۆك بە شێوەیەكی نامرۆڤانە و دوور لە بەها مرۆییەكان بە دەستی چەند چەكدارێكی نەناسراو لە گەرەكی ماڵتای شاری دهۆك دەڕفرێندرێت، چەند كاتژمێرێك دواتر تەرمی جوانەمەرگ لە رێگای (سمێڵ ــ دهۆك) بە تیرۆر كراوی دەدۆزرێتەوە”.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:”وێڕای ئەوەی ئەم كارە نامرۆڤایانەییە ئیدانە ئەكەین، پێشمانوایە ئەم جۆرە كارانە زەبرێكی كوشندەیە و پەڵەیەكی رەشە بە نێوچەوانی دیموكراسییەكەی هەرێمی كوردستانەوە”.

له‌ هەمان بەیاننامە ئاماژه‌ کراوە:”پێشمانوایە تیرۆركردنی هاوكارمان (وەدات حوسێن) رۆژنامەنووسی بەغدر تیرۆكراو و رۆژنامەنووسە تیرۆكراوەكانی دیكەی هەرێم، زەنگێكی مەترسیدارە لە هەرێم و ناوچەكە و هیچ بەهانەیەك نییە بۆ بێدەنگبوون لەم كارە، بۆیە هەرچی زووە داوا ئەكەین لە حكومەت و دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت هێزە ئەمنییەكانی زۆنی زەرد و شاری دهۆك، بكەرانی ئەم كارە قێزەوەنە دەستگیر بكەن و رادەستی دادگایەكی بێلایەنی بكەن، تاوەكو نیازپاكی دەسەڵاتداران بۆ سەرجەم كۆمەڵانی خەڵك بخرێتەڕوو، ئەگینا بە پێچەوانەوە ئاشكرانەكردنی بكەرانی و شاردنەوە و پەردەپۆشكردنی لەژێر بیانوی هەر ناو و بەهانەیكدا بێت، ئەبێتە مەترسییەكی زۆر بۆ گیانی رۆژنامەنووسانی دیكەی هەرێم و گومانكردن لە بێخەمی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان و بەفیرۆچونی خوێنی شەهیدی قەڵەم (وەدات حوسێن)و سەرجەم رۆژنامەنووسە شەهیدكراوەكانی هەرێمی كوردستان”.

له‌ گردبونه‌وه‌که‌دا سۆران محمه‌د به‌ ناوی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆژنیوز وتی:”رۆژنامه‌وان ویدات حسێن، له‌ دهۆک تیرۆر کرا، ئێمه‌ وه‌ک ئاژانسی ڕۆژنیوز، ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی ئه‌و په‌یامنێره‌مان ده‌که‌ین، له‌ هه‌مانکاتدا، ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی دهۆک به‌رپرسن له‌ ڕاده‌ستکردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوا‌نبارانه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیوز به‌ دروشمی خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌کان ئه‌رکی ئێمه‌، له‌ کار و پێشه‌ی ئه‌خلاقییانه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز ترس و تۆقاندن ڕێگر نابێت له‌ کاره‌کانمان”.

د.خ

یەكشەممە, 14 أغس 2016

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *