ڕۆژنیوز- به‌رهه‌م له‌تیف: چالاکان و رۆژنامه‌نووسانی شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به تووندی ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی وه‌دات حسێن رۆژنامه‌نووسی ئاژانسه‌که‌مان (ڕۆژنیوز) ده‌که‌ن له شاری دهۆک، چالاکوانێکیش ده‌ڵێت:”ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانی کاوه و سه‌رده‌شت و سۆران بکرایه، وه‌دات تیرۆر نه‌ده‌کرا”.
سەرلەبەیانی دوێنێ وەدات حسێن عەلی رۆژنامەنوسی ئاژانسی دەنگوباسی رۆژنیوز، لە شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر رێگەی گشتی دهۆک- سمێل، دەدۆزرێتەوە.
بێستون ژاڵه‌ی، چالاکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له شارۆچکه‌ی که‌لار، به رۆژنیوزی راگه‌یاند:”شه‌رمه‌زارکردن بۆ ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ونانه و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس وه‌دات حسێن که‌مه به‌ڕاستی، ئه‌مه شێوازێکی زۆر ده‌گمه‌نه که مرۆڤ له‌سه‌ر وتن و کاری رۆژنامه‌نووسی تیرۆر بکرێت، دیارده‌ی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان تایبه‌ت نییه به زۆنێک یان شارێک، کاوه له گه‌رمیان تیرۆر کراوه، سه‌رده‌شت له هه‌ولێر تیرۆر کراوه، سۆران له که‌رکوک تیرۆر کراوه، ئه‌وه وه‌داتیش له دهۆک تیرۆرکرا، به‌ڕاستی ئێمه ترسمان هه‌یه له‌وه‌ی مافیاکانی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر پۆستێکی فه‌یس بووک که دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت تیرۆرمان بکه‌ن”.
ژاڵەیی، وتیشی:”ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی کوردستان حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌بوایه، نه‌ده‌بوو ئه‌م تیرۆرکردنانه بێ لێپرسینه‌وه بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر کار له‌سه‌ر دۆسییه‌کانی سۆران و سه‌رده‌شت و کاوه بکرایه، ئێستا رۆژنامه‌نووسێکی دیکه له هه‌رێمی کوردستان شه‌هید نه‌ده‌کرا، که‌لتوری تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌زمونی حکومڕانی کوردی، تیرۆرکردن له‌سه‌ر وتن ئابڕوی هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م گه‌لی کورد ده‌بات له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا”.
ئه‌و چالاکه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له که‌لار، ئاماژه‌ی به‌وەش کرد:”ئه‌وه راستییە که خوێنی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی کوردستان به فیڕۆ ده‌چێت، بۆیه ده‌بێت رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به کوشتنی خۆمان بگرین، به‌تووندی رووبه‌ڕووى ئه‌م کرده‌وه ناشرینه ببینه‌وه ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌شی گیانمان بێت، ئه‌بێت ده‌نگ بۆ ئه‌وه به‌رز بکه‌ینه‌وه که ئیتر ئه‌م وڵاته له‌م هه‌موو مافیا و پیاوکوژ و دزانه خاڵی بکرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها، ئازاد عوسمان رۆژنامه‌نووس له شارۆچکه‌ی که‌لار به رۆژنیوزی راگه‌یاند:”له دوای تیرۆرکردنی کاوه و سه‌رده‌شت و سۆران، ئێمه پێشبینیمان ده‌کرد که ده‌سڵات به‌خۆیدا بچێته‌وه، وه حاڵه‌ته‌کانی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان چیتر دوباره نه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له تیرۆرکردنی شه‌هید وه‌دات دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت که‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه چاک ده‌بێت و نه به خۆیادا ده‌چێته‌وه، لە سایەی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هیچ جۆره جیهانبینیه‌ک له تێڕوانینیاندا بۆ ئازادی رۆژنامه‌نووسىی نایه‌ته‌دی”.
ئازاد عوسمان، راشیگه‌یاند:”پێمباشه رۆژنامه‌نووسانی ده‌نگی ئازاد و هاوڵاتیانی خه‌مخۆر ئه‌مجاره‌یان بێنه ده‌نگ و بێده‌نگ نه‌بن له ئاستی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و بێ حورمه‌تییه‌ی که به گشتیی به هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازییه‌کان کپ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه کۆمه‌ڵگای هۆشیاره که رێگه نادات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زوڵم و زۆری له‌به‌رانبه‌ردا به‌کار بهێنێت”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، ئاماژه‌ی به‌وشه کرد:”هیچ ئۆمێدێکمان به دۆزینه‌وه‌ی بکه‌رانی شه‌هیدکردنی شه‌هید وه‌دات نییه، چوونکه ئێمه گومانمان هه‌یه ده‌سه‌ڵات ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی تیرۆرکردووه، ده‌سه‌ڵاتێک ده‌ستی بچێته خوێنی گه‌نجێکی رۆژنامه‌نووس و شه‌هیدی بکات چی ئۆمێدێکمان پێ هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه بکه‌رانی”.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه، ئاراز محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس له شارۆچکه‌ی که‌لار به رۆژنیوزی وت:”تیرۆرکردنی شه‌هید وه‌دات په‌یامێک بوو، چونکه له‌ماوه‌ی رابردوودا قسه‌یه‌ک بڵاو بووه‌وه که له‌دوای شه‌هیدکردنی کاوه و سۆرانی سه‌رده‌شت که‌س جێگه‌ی ئه‌وان ناگرێته‌وه، به‌ڵام تیرۆرکردنی شه‌هید وه‌دات پێمان ده‌ڵێت که له هه‌رکاتێکدا بێت گه‌نجێکی تری خوێنگه‌رم ببێته سۆران سه‌رده‌شت و کاوه و به‌هه‌مان ئاقاری ئه‌وان بڕوات و په‌یامه‌که‌ی ئه‌وان هه‌ڵگرێته‌وه”.
ئاراز محه‌مه‌د، وتیشی:”یه‌کێکیتر له په‌یامه‌کانی پشت شه‌هیدکردنی شه‌هید وه‌دات ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات پێمان ده‌ڵێت له‌هه‌رئانوساتێکدا کاوه‌یه‌کی تر تۆمار بکات له مێژووی خۆیدا، له هه‌ر کاتێکدا سۆرانێکی ترمان پێ بناسێنێت، له‌هه‌ر کاتێکی تردا سه‌رده‌شتێک تیرۆر بکات، ئه‌م ئاراسته‌ی کارکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که ئیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردییه به‌ره‌و دیکتاتۆربوون ده‌چێت”.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاماژه‌ی به‌وش دا:”له‌دوای تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه که تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمانیشی به‌سه‌ردا هات، ده‌بوایه سه‌نته‌ری میترۆ بۆداکۆکی له مافی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوه‌شایه‌ته‌وه، و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان ده‌ستی له‌کار بکێشایه‌ته‌وه، وه په‌ڕله‌مانی ئه‌وکات هه‌ڵوه‌شایه‌ته‌وه جارێکی‌تر هه‌ڵبژێردرایه‌ته‌وه و شه‌رعییه‌تی پێ بدرایه و په‌ڕله‌مانی هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بوو من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌دات تیرۆرکرا سبه‌ی یه‌کێکی تر و دوو سبه‌ی یه‌کێکی تر تیرۆر ده‌کرێت، تا وای لێدێت ده‌نگی ئازاد له باشوری کوردستان نامێنێت”.
د.خ
یەكشەممە, 14 أغس 2016