حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

لە قەڵادزێش گردبوونەوە دژی تیرۆری وەدات ئەنجامدرا

رۆژنیوز ـ عەلی قادر: لەناو باخی گشتی قەڵادزێ دەیان چالاکوانان و ڕۆژنامەنوس و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و گەنجانی شارۆچکەکە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژنیوز وەدات حسێنیان شەرمەزار کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قەڵادزێ تیرۆرکردنی وەدات شەرمەزار کرا و لیدوانی دەستەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکەش لەلایەن (محەمەد عوسمان)ەوە خوێنرایەوە و رایگەیاند: “ئێمە وەک رێکخەرانی ئەم گردبوونەوەیە و هاوڕا لەگەڵ ڕێکخراوە بەشداربووەکان بە توندی ئەم جینایەتە مەحکوم دەکەین وە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەخەینە گەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ڕۆژنامە نوسان.”

وتیشی: وەک ئاشکرایە کە دەساڵاتی ناوچەکە تەحەمولی بیرو بۆچونی جیاوازو دژ بەخۆی هیچکات نەکردووە و بەشێوەی جۆراو جۆر و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕێگا بۆ ئەم چەشنە تیرۆرانەی خۆشکردوە هەمان ئەم تیرۆرستانەن کە سەردەشت و کاوە گەرمیانی و سبەیش نازانین کێی تر دەڕفێنن و تیرۆری دەکەن یان گرتن و لێدان و ڕاوەدونانی ڕۆژنامەنوسان تیرۆر بۆ کپ کردنی دەنگی ناڕازی و ئازادیخواز.”

هەر لە گردبونەوەکەدا (ئاشتی محەمەد) نوێنەری تەفگەری ئازادی لە قەڵادزێ وتی : ئێمە ئەو کردەوە نامرۆڤانە و ئەو پارت و لایەنەی پشت ئەم ڕوداوە ریسوا و شەرمەزار دەکەین کە بەم شێوەیە و بە بەرچاوی خەڵکەوە بە ڕۆژی روناک ئەم ڕۆژنامەنوسەیان ڕفاند و پاشان تیرۆریان کرد، داواا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەم کە لە ئاست ئەم کردەوە وهحشیگەرایە بێدەنگ نەبن و بەزوترین کات تاوانباران بەسزای گەل بگەیەنن.

دواتر هەمزە سەلیم بە نوێنەرایەتی بەشێک لە گەنجان و چالاکوان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی پشدەر قسەی کرد و وتی: سەرەتا ئەم کارە بە توندی مەحکوم دەکەین وە ئەم کارە یەکەم جارو کۆتا جاریش نییە بۆیە داواکارم لەهەموو ڕێکخراو ئازادی خوازان و ئەو کەسانەی کە خۆیان بەخاوەنی دیموکراسی دەزانن بێنە سەرخەت و بێدەنگ نەبن لەبەرامبەر ئەم کارە تیرۆرستیە.

لەکۆتایی قسە کانیشیدا وتی: داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی کافی مرۆڤی جیهان و ئاسایش و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین کە هەوڵی جدی بدەن بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی ئەم تاوانە.

لە کۆتایی گردبونەوەکەشدا لەسەر ناوی چالاکانی مەدەنی ڕۆژهەڵات (ڕامان ڕۆژهەڵات) ڕەخنەی توندی لە پارتی دیموکراتی کوردستان گرت و وتی : ئێوە بەم شێوازە دەوڵەت ڕادەگەیەنن کە ناتوانن بیروبۆچونی بەرامبەر قەبوڵ بکەن، هەر دەنگێکی ناڕازی تیرۆر دەکەن، هەروەها رەخنەی لە بێدەنگی خەڵکی باشوور گرت و داوای لێکردن کە چیتر زوڵم و ستەمی ئەم دەسەڵاتە قەبوڵ نەکەن.

لەدوای گردبونەوەکە چالاکوانی مەدەنی وەستا عەلی قادر بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی : تیرۆرکردنی ڕۆژنامە نوسان و دەنگی ناڕازی لەسایەی ئەم دەسەڵاتەوە بەردەوامی هەیەو لە تازەترین تیرۆیشدا وەدات حسێن بەر ئەم شاڵاوە وەحشیگەرانەییە کەوت.

عەلی وتیشی وتی : دیارە ئەم هەرێمە دوو بەشە کە یەکێکیان زۆنی سەوزە و ئەوی تریان زەرد و تیرۆرکردنی ئەم ڕۆژنامەنوسەش لەسنوری زەرد بووە هەر بۆیە پارتی دیموکرات لێی بەرپرسیارە.

یەكشەممە, 14 أغس 2016

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *