حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

بنەماڵەی شەهید وەدات: کوڕەکەمان هیچ کێشەیەکی نەبووە تا بەو دڕندەییە تیرۆر بکرێت

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەكان: ئێوارەی ئەمڕۆ بنەمالەی ڕۆژنامەنووسی تیرۆركراوی ئاژانسەكەمان، ئاژانسی ڕۆژنیوز، وەدات حسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری دهۆك جەخیتان لەوەكردەوە كە كوڕەكەیان هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نەبووەو داوای بەسزاگەیاندنی ئەنجام دەرانی ئەو كردەوە تیرۆریسیتەیان كرد.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە لە ماڵی شەهید وەدات ڕێکخرابوو، برا گەورەی شەهید بەناوی تاریق حسێن، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:”خێزانی شەهید وەدات حسێن خێزانێكی خەباتگێڕو تێكۆشەری بێ كێشەو گیرو گرفتین، هەروەها براكەمان هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێكدانەبووە، بەڵام بەداخەوە دوای 30 ساڵ خەبات و شۆڕشگێری بۆ گەلی كود ئەو تاوانەمان بەرامبەر ئەنجام درا”.

ئاشکراشیکرد:”تا ئێستا بڕیارمان نەداوە ترمی شەهیدەكەمان بەخاك بسپێرین، چونكە براكەمان بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە ئازار دراوەو دواتر لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستداوە، بۆیە دەبێت بەرپرسانی باڵای ناوچەكە خۆیان لەو كارە وەحشی گەریە نەدزنەوەو بەجدی بێنە سەر هێڵ و وەڵامی ئێمە بدەنەوە بۆمان ڕونبكەنەوە بە چ شێوازێك و كێش ئەو كوڕەی ئێمەی تیرۆر كردووە، بەپێچەوانەوە كاردانەوەی دیكەمان دەبێت”.

ئەو برایەی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن جەختی لەوەشكردەوە:”ئەركی حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانە دەست بەلێكۆڵینەوەی جدی بكەن و وەڵامێكی دڵنیاكەرەوە بدەنە ئێمە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هچ بەرپرسێكی حزبی یان حكومی نەهاتوەتە لامان پرسیارمان لێبكات لەبارەی تیرۆركردنی براكەمەمانەوە”.

تاریق حسێن برا گەورەی شەهید وەدات حسێن باسی لەوەكرد:”پێشتر براكەمیان دوجار بانگهێشتی ئاسایش كردووە داوایان لێكردووە كە واز لەو كارەی بهێنێت وەك ڕۆژنامەنووس بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز، یاخود وڵات بەجێبهێلێت، یاخود برواتە دەرەوەی دهۆك، بەڵام وەدات هەموو ئەوانەی ڕەتكردوەتەوە بۆیە كە تەنها داواكاری ئێمە ئەوەیە كە بكەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستیە ئاشكرا بكرێن و بەسزای یاسای خۆیان بگەن، چونكە ئەوەی بەرامبەر بە كوڕەكەی ئێمە كراوە كافر بە موسڵمانی ناكات”.

لە کۆنگرەکەدا حسێن حەلی باوکی شەهید وەدات قسەیکردوو وتی:”کوڕەکەمان بچوکترین کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە، ئەو تەنها وەک ڕۆژنامەنوسێک تیرۆرکراوەو هیچیتر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە بارزانی خۆی کاری جددی لە کەیسەکەیدا بکات و تاوانباران ئاشکرابکەن”.

ئەوەشی وت:”داواکارم بۆ جەند خولەکێکیش بێت سەردانی بارزانی بکەین و داوای ئەوەی لێبکەین بێتە سەر هێڵ و تاوانباران ئاشکرا بکات، چوونکە وەک باسمان کردووە کورەکەمان بە ناحەق تیرۆر کراوەو هیچ کێشەیەکی نەبووە جگە لەوەی پیشەی ڕۆژنامەنووس بووە، کە ئەوەش تاوان نییە”.

هەرلەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، شاهۆ سەردار هاوڕێی نزیکی شەهید قسەیکردوو وتی:”شەهید وەدات خۆی ئاسایشی ڕاستەقینەبوو، شەهید ڕۆژێک گومان لە کەسێک دەکات کە تیرۆریست بیت و دەچێتە ئاسایشی دهۆک و زانیاری دەدات و گومانلێکراو دەستگیردەکرێت، ئەوەش وەفای لایەنە ئەمنیەکانە بۆئەوە”.

شاهۆ وتیشی:”ئێمە ڕووی دەممان لە بەرپرسانی باڵایە، لە بارزانییەوە تا دەزگا ئەمنیەکانی دهۆک، کە لە زوترین کاتدا بکوژەکان ئاشکرابکەن و ڕادەستی یاسایایەکی حادیلانەیان بکەن”.

سەرلە بەیانی دوێنێ وەدات حسێن عەلی ڕۆژنامەنوسی ئاژانسەکەمان ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، لە شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێل – دهۆک، دەدۆزرایەوە، تا ئێستاش هیچ کام لە بەرپرسە باڵاکانی هەرێم لەسەر تیرۆرەکە هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

س.ح

یەكشەممە, 14 أغس 2016

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *