ڕۆژنیوز- هانا ئازاد: له‌شارى هه‌ولێر دژى تیرۆرکردنى وه‌دات حسێن، په‌یامنێرى ئاژانسه‌که‌مان (ڕۆژنیوز) گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایى له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌رێوه‌چوو و تیایدا جەختکرایەوە، کە تیرۆری وەدات دەکەوێتە ئەستۆی پارتی.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ ژماره‌یه‌ک چالاکوان و ڕۆژنامه‌نوسان لەبەردەم دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لە دژی تیرۆرکردنی وەدات حسێن گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
له‌وگردبوونه‌وه‌یه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند، خوێندرایه‌وه و تێدا هاتبوو: به‌تیرۆر کردنى وه‌دات حسێن زامى برینه‌کانى تیرۆرى سه‌رده‌شت و سۆران و کاوه نوێ بووه‌وە و جارێکى تر دیموکراسیه‌تى هه‌رێمى کوردستان خرایه ژێر پرسیاره‌وه.
هەر له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا هاتبوو: تیرۆرى وه‌دات حسێن ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵات و به‌دیاریکراوى پارتى دیموکراتى کوردستانى عێراق که زۆربه‌ى جومگه هه‌ستیاره‌کانى به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له‌به‌یاننامه‌کەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکرابوو، کە له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى باشورى کوردستان هه‌رێم بۆته گۆڕستان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌موو ده‌نگه بوێره‌کان، بۆیه تیرۆرى وه‌دات به‌توندى به‌حکوم ده‌که‌ین و ده‌خوازین ده‌زگاکانى دهۆک به‌ئه‌رکى خۆیان هه‌ڵبستن.
هاوکات له‌وگردبونه‌وه‌یه‌دا زیا په‌ترۆس، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم وته‌یه‌کى پێشکه‌شکرد و ڕایگه‌یاند، کە به‌هۆى سه‌روه‌ر نه‌بوونى یاساوه تیرۆر و پێشێلکارى ڕووله‌زیادبوونه .
پەترۆس، وتیشى:” ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵده‌ستێت و به‌وردى به‌دواداچوون بۆ که‌یسى تیرۆرى وه‌دات حسێن ده‌کات”.
سەرۆکی دەستەیئ مافی مرۆڤی هەرێم، داواشیکرد، نوێنه‌رێک دابنرێت بۆئه‌وه‌ى ئاگه‌دارى ورده‌کارى کاره‌کانى ده‌سته‌که بێت له‌کاتى به‌دواداچوون.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ١٣ی ئاب، رۆژنامه‌نوس وه‌دات حسێن، په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز، دوای ئه‌وه‌ی له قه‌ره‌باڵغترین گه‌ڕه‌کی شاری دهۆک رفێندرا، هەمان رۆژ ته‌رمه‌که‌ی له سه‌ر رێگای گشتی دهۆک – سێمێل دۆزرایه‌وه.
ش.ف
سێشەممە, 16 أغس 2016