رۆژنیوز – ڕێـزان محەمەد: لە شاری سلێمانی لە لایەن ڕۆژنامەوانان، ڕێکخراوانی مەدەنی و چالاکوانان و پەرلەمانتاران، تیرۆری وەدات حسێن ڕۆژنامەوانی ئاژانسی ڕۆژنیوز ئیدانە کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی نالی شاری سلێمانی گردبونەوەیەک ڕێکخرا لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، بەمەبەستی ئیدانەکردنی تیرۆکردنی وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لە شاری دهۆک.
لە گردبوونەوەکەدا، بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەلایەن هەردی ئەحمەد خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو: تیرۆرکردنى ڕۆژنامه‌نوس وه‌دات حسین شه‌رمه‌زارده‌که‌ین قه‌ڵه‌مى ئازاد، ده‌نگى بوێر هه‌میشه له‌ژێر مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه و تیرۆرکردندا، سه‌ربارى هه‌موو قه‌یرانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و شکاندنى شکۆى مرۆڤ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌وه‌تا جارێکى تر به به‌رچاوى ناوه‌نده ناوخۆى و جیهانیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان گروپێکى مرۆڤ کوژ و تینوو به خوێنى قه‌ڵه‌مى ئازاد و ده‌نگى بوێر له پێناو په‌رده‌پۆشکردن و سه‌رکوتکردن و بێده‌نگکردنى ده‌نگه ئازا و بوێر و دلێره‌کان له‌هه‌مان کاتیش‌دا بۆ له‌که‌دارکردنى و خراپکردنى ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمى کوردستان ڕۆژنامه‌نوسى گه‌نج وه‌دات حسین تیرۆرده‌که‌ن.
لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: تیرۆرکردنى وه‌دات هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ساڵ ڕۆژى جیهانى گه‌نجان، بێده‌نگ نه‌بوون له به‌رامبه‌ر تیرۆرکردنى ڕۆژنامه نوسى گه‌نج وه‌دات حسین و ته‌وارى تیرۆره‌کانى تر ئه‌رکى نه‌ک هه‌ر ته‌نها ڕۆژنامه‌نوسانه به‌ڵکو ته‌واوى کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ئه‌رک دار بکرێت له بێده‌نگ نه‌بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره قێزه‌ون و نا مرۆڤانه‌یه .
هەروەها باس لەوەکرابوو: بۆیه ئێمه سه‌ربارى ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زار کردنى ئه‌و کاره دور له به‌ها و بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ ، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى شارى دهۆک ده‌خه‌ینه ژێر به‌رپرسیارێتى دۆزینه‌وه‌ى بکه‌رانى ئه‌و کاره و سزادان و دادگاى کردنیان به توندترین شێوه تا ببێته ده‌رس بۆ ڕونه‌دانه‌وه‌ى کارى له‌و شێوه‌یه ، داواش ده‌کین که‌یسى تیرۆرکردنى وه‌دات حسین وه‌ک که‌یسه‌کانى تر دیزه به ده‌رخۆنه نه‌کرێت.
لە گردبوونەوەکەدا کە باوکی شەهید سورکێویش قسەی کرد، وتی: تەنها شەمشەمە کوێرەکانی دەسەڵات لە خۆری ئازادی و بیروڕا دەترسن.
پاشان سالار مەحمود، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ئامادەی گردبونەوەکە بوو قسەی کرد و وتی: لە هەرێمی کوردستان ئازادی کەوتۆتە مەترسیەوە و بێدەنگی بەرامبەر بەم مەترسیە بەواتای بەشداربوون لە هەموو ئەو تاوانانەدایە.
سالار مەحمود، ڕاشیگەیاند:” ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان بۆمان ئاشکرا دەکەن کە مافی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان پێشێل دەکرێت، بەردەوام لە هەرێمی کوردستان تاوانی لەم چەشنە ئەنجام دەدرێت و تاوانبارەکانیش تا ئێستا ئاشکرا نەکراون”.
سالار مەحمود لەبارەی ئاشکرانەبوونی ناسنامەی تیرۆریستەکان و تاوانبارەکاندا وتی:” پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسایەتی ئەم دۆسیانە بگرێتە ئەستۆ، لەبەر ئەوەی بێدەنگی بەرامبەر بەم تیرۆرانە دەبێت هۆیە ئەوە کە تاوانەکان زیاتر بکەن و ئازادی و مافی ڕادەربڕین زیاتر پێشێل بکرێن، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم لە دۆخی بەم شێوەیەدا خاوەن هەڵوێست بێت”.
هەر لە گردبوونەوەکەدا، سەلاح خدر بە نوێنەرایەتی لە ئاژانسی ڕۆژنیوز قسەی کرد، دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە و لایەنانە کرد کە خۆیان بە خاوەنی مافی وەدات حسێن زانیوە و داوای کرد کە بەدواداچوونەوە بۆ دۆسیەی وەدات حسێن بکەن.
سەلاح خدر، لە درێژەی قسەکانیدا وتی:” زۆر کەس بە هۆی ترس لە دەزگا ئەمنیەکانەوە نا‌وێرن بەشداری مەراسیم وەدات حسێن بن، وەدات حسێن لە بارەی گەندەڵی و نایەکسانیەوە نووسیویەتی، لەبەر ئەوەی کە باسی لە ڕاستی کردووە هەر ١٠ پەنجەکەیان شکاندووە کە پێی نووسیوە، پاشان ئەشکەنجەیان داوە و کوشتویانە، ئێمە ناهێڵین کە دۆسیەی وەدات حسێن وەکوو ئەوانی دیکە فەرامۆش بکرێت و داخرێت، وەدات دەیان جار لەلایەن ئاسایش بانگهێشت کرابوو و چەند جاریش ئەشکەنجە کرابوو”.
رۆژی 13ی ئاب ، وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕفێندرا و و لە دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر بە کوژراوی لەسەر ڕێگای سمێڵ – دهۆک فڕێدەدرێت.
ش.ف
چوارشەممە, 17 أغس 2016 – 20:44