به‌رهه‌م له‌تیف: هاوسه‌ری شه‌هیدی ڕۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی، لەسەر ناوی خانەوادەی گەرمیانی هاوخەمی بۆ خانەوادەی وەدات حسێن دەردەبڕێت پێشیان دەڵێت:” هەمان رێگاکانی ئێمە نەگرنە بەر”.
شیرین ئەمین، هاوسەری رۆژنامەنوس(کاوە گەرمیانی) کە ڕۆژی ٥/١٢/٢٠١٣ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی کەلار لە لایەن چەن چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆرکرا، لەسەر ناوی خانەوادەی گەرمیانی هاوخەمی بۆ خانەوادەی وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسەکەمان ن دەردەبڕێت، کە لە ١٣/ئاب لە شاری دهۆک بەشێوازێکی زۆر دڕندانە و لەژێر ئەشکەنجەدا تیرۆرکرا.
شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری کاوه گه‌رمیانی به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:” ده‌سه‌ڵات ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان دەبات، چونکه ده‌سه‌ڵاتداران نه‌خوێنه‌وارن و سه‌رۆکه‌که‌مان ماوه به‌سه‌رچووه، له وڵاتێکداین په‌رله‌مان ئیفلیج کراوه و بڕیاردەری ڕاسته‌قینه‌مان نییه، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌میشه دژی ئازادین و نایانه‌وێت قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کان په‌ره بسێنێت”.
شیرین، وتیشی:” وه‌کو خانه‌واده‌ی شه‌هید کاوه گه‌رمیانی خۆمان به هاوخه‌می خانه‌واده‌ی شه‌هید وه‌دات ده‌زانین، لێره‌شه‌وه په‌یامێکم هه‌یه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هید وه‌دات، که هه‌مان ڕێگاکانی ئێمه نه‌گرنه به‌ر و په‌نا بۆ هیچ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێک مه‌به‌ن، چونکه هیچ به‌رپرسێک له‌م هه‌رێمه‌دا نییه که به‌ڕاستی گوێ له ده‌نگه ئازادیخوازکان بگرێت و به‌ڕاستی پشتیوان و هاوکاری که‌یسی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان بێت”.
هاوسه‌ری ڕۆژنامه‌نوسی شه‌هید کاوه گه‌رمیانی، ئاماژه‌ی بۆ ئەوەشکرد:” به‌رپرسه‌کانی هه‌رێم ترسیان له ئیراده‌ی قه‌ڵه‌م هه‌یه، چونکه له ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌مه ئازاده‌کانه‌وه هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کانیان و هه‌موو کاره مافیاییه‌کانی نێو ئه‌م دوو تۆڕه که پێکهاتوون له یه‌کێتی و پارتی که دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی قه‌ڵه‌من، بۆیه هه‌میشه په‌لاماری ده‌نگه ئازاده‌کان ده‌ده‌ن”.
ش.ف
هەینی, 19 أغس 2016 – 09:49