رۆژنیوز – لەندەن: کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی لەبەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن، تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوزیان شەرمەزار کرد.
کاتژمێر یەک تا سێی دوای نیوەڕۆی دوێنێی بە کاتی لەندەن، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و ئازادیخواز، لەبه‌رده‌م نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و شارە، خۆپیشاندێکی نارەزاییان رێکخست، بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی خۆیان لە بەرانبەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن، کە رۆژی شەممەی ١٣ی ئاب لە دهۆک دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، تەرمەکەی فڕێدرابوو.
پێشتر لە بانگەوازێکیاندا رایانگەیاندبوو:”حکومەتی هەرێم به‌رپرسه له تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس وەدات حسێن، به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌وه په‌یوه‌ست بن!
با له دژی رفاندن و تیرۆری وەدات حسێن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵبرین!”.
لە بەشێکی تری بانگەوازەکەیاندا هاتبوو:”ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه له ژێر سایه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کوشتنی رۆژنامه‌نووسان و تیرۆری سیاسی و په‌لاماری هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد ده‌درێت… با بۆ سه‌رکۆنه‌کردنی تیرۆر و ئینسان کوژی و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان و خنکاندنی قه‌ڵه‌مه بوێره‌کان، هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ڕابگرین، با ئیتر دوا بزمار بدەین له تابوتی تیرۆر و ئینسان کوشتن له کوردستان، با پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی وپێشگرتن له تیرۆری ئازادی و ریسواکردنی تیرۆریستان بێینه مه‌یدان”.
د.خ
هەینی, 19 أغس 2016 – 14:58