رۆژنیوز – ستۆکۆڵهم: لە شاری ستۆکۆڵهمی پایتەختی سوێد بە سەدان کەس گردبوونەوە و تیرۆری وەدات حسێن-یان شەرمەزارکرد.
دوێنێ لە شاری ستۆکۆڵهمی پایتەختی وڵاتی سوێد، بە دەستپێشخەری گروپی ١٧/شوبات بە سەدان هاوڵاتی کورد لە گردبوونەوەیەکدا تیرۆرکردنی وەدات حسێن-ی پەیامنێری ئاژانسەکەمان (رۆژنیوز)یان شەرمەزارکرد.
لە گردبوونەوەکەدا، چەندین کەسایەتی دیاری وەکو ئامینه کاکه باوه پهرلهمانتار لهپهرلهمانی سوید، بههزاد پیرموس نوسهر وکهسایهتی بادینان و نوێنەرانی هەریەکە لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و کۆمیتەی مافی مرۆڤی ئەوروپا و چەند ناوەند و رێکخرا و لایەنی دیکە بەشداربوون.
لە گردبوونەوەکەدا، راگەیەندراوی ئامادەبوان خویندرایەوە و تیایدا بەتوندی تیرۆرکردنی وەداتر شەرمەزارکرا و بە پێشێلکاری مەترسیداری مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین ناویانبرد.
وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە رۆژی ١٣/ئاب لە گەرەکی ماڵتای شاری دهۆک رفێندرا لە ژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر و بە دڕندانەترین شێوە تیرۆرکرا، دواتر و لە هەمان رۆژدا تەرمەکەی لەسەر رێگای سیمێل – دهۆک دۆزرایەوە.
ش.ف
یەكشەممە, 21 أغس 2016 – 08:56