نیسان 27, 2026

Select your Top Menu from wp menus

خانەوادەی سەردەشت عوسمان: لە خوێنی رۆژنامەنووسە تیرۆرکراوەکان خۆشنابین

ڕۆژنیوز – هانا ئازاد: برایەكی ڕۆژنامەنووسی تیرۆركراو سەردەست عوسمان ڕایدەگەیەنێت، ئەوان لەخوێنی سەردەشت و وەدات و سەرجەم ڕۆژنامەنوسە تیرۆركراوەكان خۆش نابن.

13ی ئاب رۆژنامەنووس وەدات حسێن رۆژنامەنووسی ئاژانسی رۆژنیوز لە گەڕەكی ماڵتای شاری دهۆك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێندراو دوای دوو كاتژمێر تەرمەكەی لە سەر ڕێگای دهۆك-سێمێل، دۆزرایەوە كە بە ئەشكەنجە تیرۆركرابوو.

بەشدار عوسمان برای سەردەشت عوسمان لێدوانی بۆ ئاژانسەكەمان ڕۆژنیوزداو وڕایگەیاند، دەسەڵاتی باشوری كوردستان ناتوانێت بكوژانی ڕاستەقینەی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و دەنگە بوێرەكان بدۆزێتەوە، چونكە نەخشەدارێژەرانی پشت تیرۆری ڕۆژنامەنووسان لەسەرەوە دەسەڵات و یاسان.

وتیشی:”بەپێی ئەزموونی خۆمان وەك خانوادەیەكی قوربانی دەستی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان، بەوە گەیشتووین دەسەڵاتی دادوەری و دادگاكان ئەوەندەی خەریكی بەلاڕێدابردنن بۆ ئەو كەیسانە، ئەوەندە خەریكی دۆزینەوەی تاوانباران نین”.

بەشدار ئەوەشی وت:”دڵنیابن لەخوێنی سەردەشت و وەدات و سۆران و كاوە خۆشنابین و دەنگمان دەخەینە پاڵ سەرجەم دەنگە ناڕەزاییەكانیتر و دەبێت بكوژی ڕۆژنامەنووسان بدۆزرێنەوە”.

س.ح

سێشەممە, 30 أغس 2016 – 11:58

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *