نیسان 27, 2026

Select your Top Menu from wp menus

چلەی وەدات لە دهۆک بەڕێوەچوو

رۆژنیوز- ئازاد گەڤەری: لە شاری دهۆک و لەبەردەم ماڵی باوکی، چلەی ماتەمینی وەدات حسێن، رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو بەڕێوەچوو.

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دهۆک و چەندین دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووس، لەبەردەم ماڵی باوکی وەدات حسێن لە شاری دهۆک، مەراسیمێکی چلەی ماتەمینی بۆ ئەو رۆژنامەنووسە تیرۆر کراوە بەڕێوەچوو.

جگە لە ئەندامانی بنەماڵەکەی و دراوسێکانیان، چەندین رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی بەشداریی ئەو مەراسیمەیان کرد، لە مەراسیمەکەدا وێنەی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو هەڵواسرا و چەند مۆمێک بەو یادە داگیرسێندران.

چل رۆژ لەمەوبەر لە رۆژی 13ی ئاب، رۆژنامەنووس وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز، دوای رفاندنی لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک، بە کوژراوی لە سەر رێگای گشتی دهۆک-سێمێل دۆزرایەوە، تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر ئەو کەیسە دەستگیر نەکراوە.

وابڕیارە سبەی ئێوارە، پێنجشەممە، مەراسیمێک بۆ هەمان مەبەست لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەبچێ.

د.خ

چوؤرشەممە, 21 سبت 2016 – 20:20

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *