نیسان 27, 2026

Select your Top Menu from wp menus

“دادگاکانی هەرێم سەربەخۆنین و حزب و حکومەت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن”

ڕۆژنیوز – هاوکار مستەفا: بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەڵەبجە دەڵێن، کە دادگا و دەزگا ئەمنییەکان بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ کەیسی ڕۆژنامەنووسان-دا ناکەن و ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان ئاشکراناکەن، مافناس-ێکیش دەڵێت:دادگاکان سەربەخۆیی تەواویان نییە و حزب و حکومەت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن.

ڕۆژی ١٣/ئەم مانگە دەبێتە ساڵێکی تەواو، کە وەدات حسێن، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە شاری دهۆک تیرۆرکراوە و هەتا ئێستا دادگا و دەزگا ئەمنییەکان بکەرانی ئەو تیرۆرەیان ئاشکرا نەکردووە و بە سزای خۆیان نەگەیەندراون.

پشتیوان محەمەد، مامۆستایەکی شاری هەڵەبجەیە و لەبارەی هۆکاری ئاشکرا نەکردن و بەسزانەگەیاندنی بکەرانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان بە ڕۆژنیوزی وت: دادگاکانی هەرێم لەلاین کەسانێکەوە بەڕێوەدەبرێن، کە بە گوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ کەیسەکاندا ناکەن.

پشتیوان محەمەد

پشتیوان، ڕەخنەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و خودی ڕۆژنامەنووسان-یش گرت و وتی: لەکاتی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوساندا یاخود هەڕەشە لێکردنیاندا چەند هەوڵوێستێک دەبینین لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانەوە دەردەبڕدرێن بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارانە، بەڵام دوای تێپەڕبونی ماوەیەک هەموو لایەک بێدەنگ دەبن، ئەوەش وایکردووە دەسەڵات باکی نەبێت بەیەکلاکردنەوەی دۆسیەکانی ڕۆژنامەنووسان دەستنیشانکردنی تاوانباران.

لەیلا حسێن، یەکێک لە چالاکوانانی هەڵەبجە لەسەر هەمان پرس بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە هەرێمی کوردستان یاسا تەنیا بۆ بێ دەسەڵاتەکانە و بەرپرسان یاسا نایانگرێتەوە.

لەیلا حسێن

لەیلا، وتیشی: ئەوەی تا ئێستا لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانمان بیستووە، هەر دەوترێت لیژنەمان دروستکردووە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، ئیتر نازانین ئەو لێکۆڵینەوانە کەی کۆتاییان دێت.

هەروەها، فاروق حەمە تۆفیق، مافناس و دادنووس لە دادگای بەرایی هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسای ژمارەی ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ لە یاسای ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەنووس ئازادە بۆ کارکردن لەسەر هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتییەوە هەبێت و نابێت هیچ ڕێگرییەک لەبەردەمیدا دروستبکرێت، بەڵام بەداخەوە ئەم یاسایە و سەدان یاسای دیکەش لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ‌ ناکرێن.

فاروق حەمە تۆفیق

لەبارەی هۆکاری جێبەجێنەکردنی ئەو یاسایانەوە، ئەو مافناسە، وتی: داگاکان لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی تەواویان نییە و کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی حزب و دەسەڵاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شێوزای دامەزارندنی دادوەرەکان بەجۆرێکە، کە لەگەڵ بەرژەوەندی حزب و حکومەتدا یەکبگرێتەوە بۆئەوەی دادگاکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرکار بهێنن.

ش.ف

دووشەممە, 7 أغس 2017 – 10:16

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *