ڕۆژنیوز – دهۆک: یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن بەرز ڕادەگیرێت.
بڕیارە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر گۆڕی ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو، وەدات حسێن لە گۆرستانی ‘شاخکی’ لە شاری دهۆک، گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت و یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنەکەی بەرز ڕابگیرێت.
لە ئاگادارییەکدا کە لەلایەن هاوڕێیانی ئەو ڕۆژنامەنووسە تیرۆرکراوە بڵاو کراوەتەوە، داوا لە هەموو خاوەن ویژدان و ڕەوشتی کوردایەتی و مرۆڤایەتی و خاوەن ئایدیۆلۆژیا و ئاین و کلتوری جیاواز کراوە کە خۆیان بە خاوەنی ئەو شەهیدە بزانن و بەشداری ئەو گردبوونەوەیە بکەن.
ساڵێک لەمەوبەر و لە ڕۆژی ١٣ی ئاب، دەستی ڕەشی تیرۆر گەیشتە ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسەکەمان وەدات حسێن و بە ڕۆژی ڕووناک و بەبەرچاوی خەڵکی دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا ڕفێندرا و پاش چەند کاتژمێرێک بانگەشەی ئەوە کرا کە تەرمەکەی لە سەر ڕێگای نێوان دهۆک – سمێل دۆزراوەتەوە، شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە جەستەیەوە دیار بوو.
د.خ
یەكشەممە, 13 أغس 2017 – 09:26