ڕۆژنیوز ـ سعود شاى گۆران: له گۆڕستانى شاخکێ له دهۆک یادى یه‌که‌مین ساڵه‌ى تیرۆرکردنى وه‌دات حسێن کرایه‌وه، برایه‌کى وه‌دات-یش ڕایگه‌یاند، که ئه‌وان هیچ هیوایه‌کیان به حکومه‌ت نه‌ماوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى بکوژانى وه‌دات.
ئه‌مڕۆ له دهۆک له‌سه‌ر گۆڕى شه‌هید وه‌دات له گۆڕستانى شاخکێ به به‌شدارى به‌شێک له ڕۆژنامه‌نوسان و هاوڕێیان و که‌سوکارى وه‌دات، یادى تیرۆرکردنى وه‌دات کرایه‌وه.
تارق حسێن برای شه‌هید وه‌دات له‌سه‌ر گۆڕى وه‌دات قسه‌ى کرد و وتى: ئێمه هیچ هیوایه‌کیان نه‌ماوه به حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ى بکوژرانى براکه‌مان و ڕاده‌ستکردنی بکوژانی وه‌دات به دادگا.
هه‌روه‌ها هاڤین حسێن خوشکی وه‌دات، قسه‌ى کرد و ئه‌ویش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد: “ئێمه هیچ هیوایه‌کمان به حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه بۆ ڕاده‌ستکردنی بکوژانی براکه‌مان، هه‌ربۆیه داوا له خودا ده‌که‌ین که چۆن جه‌رگی ئێمه‌یان سوتاند و براکه‌ی ئێمه‌یان کوشت، خوا جه‌رگی ئه‌وان بسوتێنێت و ئه‌وه‌ی ناخۆشیه به سه‌ریان بێت”.
هه‌ر له ساڵیاده‌که‌دا دایکی وه‌دات قسه‌ى کرد و وتى: “کوڕه‌که‌ی من ته‌نیا قه‌ڵه‌می له‌ده‌ست بوو، ته‌نیا هه‌ڵگری قه‌ڵه‌م بوو، نازانین بۆچی وایان لێکرد، خوا حه‌قی کوڕه‌که‌میان لێ بکاته‌وه”.
هه‌روه‌ها تاکور زه‌رده‌شتى، چالاکوان، لێدوانێکیدا و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد: وه‌دات هه‌رگیز نامرێ و هه‌میشه له دڵى ئێمه‌دا زیندوه، ئه‌وان وه‌داتیان شه‌هید کرد، به‌ڵام هه‌زاران وه‌داتى دیکه به‌ڕێوه‌یه.
له یاده‌که‌دا چالاکوانان و ڕۆژنامه‌نوسان چه‌پکه گوڵیان له‌سه‌ر گۆڕى شه‌هید وه‌دات دانا و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد، که وه‌دات ده‌نگێکى نه‌مره بۆ ئازادیخوازان له هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و به تایبه‌تى له باشورى کوردستان و بادینان.
وەدات حسێن، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ئاژانسەکەمان بوو لە شاری دهۆک، لە ١٣ی ئابی ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە ڕۆژی ڕووناک و بەرچاوی چەندین کەسەوە ڕفێندرا، پاش کەمتر لە دوو کاتژمێر، لە نزیک گوندی سێجێی نزیک شاری دهۆک دۆزرایەوە، کە بە دڕندانەترین شێوە لەژێر ئەشکەنجەدا بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هەمان ڕۆژ لە نەخۆشخانەی گشتی دهۆک شەهید بوو.
ک.ک
یەكشەممە, 13 أغس 2017 – 20:50