ئایار 01, 2024

Select your Top Menu from wp menus

کووشتنی دەنگی حەقیقەت و بەردەوامبوونی گەندەڵی و ناعەدالەتی

هێمن رەشید عیسى:
لەم رۆزانەی دووایی دا هەواڵی رۆزنامەنووسی شاری دهۆکمان بینی کە جۆن و بە ج شیوەیەکی نامرۆفانەو نا ڕەوشتانە کووژرابوو لەلایەن کەسانی ناد یارەوە ، سەیرەکە لەوە دایە شاری دهۆک یەکێکە لە شارە ئارامەکانی کوردستان وە لەزێر دەستی حزبیک و حکوومەتی کوردستاندایە لەهەرێمەکە. بەلام زۆر بە ئاسانی و بە ئاشکرا بەبەرجاوی خە ڵکەوە چۆن سەیارەیەکی مافیایی بێ زمارە ،ودادحسێنیان گرت و بردیانە جێیەکی تایبەتی خۆیان بە بیانووی رووداوێکی درووست کراو ودات حسین دەستگیرکرا بەبەرواری 13/8/2016 .
وەدات حسین یەکێک بوو لە رۆزنامەوانێکا نی کوردستان کە سەربە ROJ NEWS)) وەک نزیکی لە پارتی کرێکارانی کوردستان وە کاری بۆ ئەوان دەکرد وەک کارمەندێکی رۆژنامەوانی و خزمەت کردنی میللەتی کورد و کوردستان بەڵام لەبەرئەوەی ڕەخنەگر بوو لەسەر ئەو باروودۆخەی ئێستای کوردستان و دەسەڵاتی کوردی بۆیە ژیانی کەوتە بەر هەڕەشە و گرتن و کووشتن.
هەروەک سارە لیا ویتسن کەبەرێوەبەری جێ بەجێ کاری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراستە لە HUMAN RIGHTS WATCH واتە لەمافی مرۆڤی جیهانی داوای وەڵامی جددی کردووە سەبارەت بە بردن و کووشتنی ودات حسین وە بە رۆژی رۆشنا کە ئەم رۆژنامە نووسە لەلایەن جەند کەسێک بەناوی ئەمنەوە خۆیان ناساندووە لەو شوێنەی کە ودات رفێندرا هەروەها سارە لیا دەشڵێت ئەمە یەکێکیە لە جەندەهای کە کە رۆژنامە نووس و نووسەربوون بەشێوەی کووشتن وە هەیانە کەوتوونەتە بەرلێدان وە دەست بەسەراگرتنیان یان هەراسان کردنیان بەشێوازێ کە لە کوردستان بگرە خراپی مامەڵەکردن وە کووشتنی نایاسایی بەرامبەریان.بێجگە لە مانەش بەرێز سارە دەڵێ لە ساڵەکانی 2011 لەوکاتانەی کە خۆپیشاندنێکی گەورە هەبووە بۆیە مافی مرۆڤ چاوپێکەوتنی لەگەڵ 20 رۆژنامەوان سازکرد ئەوانیش ڕایان گەیاند کە ئەمن و هێز بەیەکەوە هێرشیان کردە سەر رۆ1نامەوان و بەهەرەشەو گرتنیان …ئەمە لەکاتێکدا حزب و حکوومەتی کوردستان وە حزبی دەسەڵاتداری دهۆک ئەوکارە رەت دەکاتەوە ئەوان ئاگادارنبن لەکووشتنی ودات .
هەروەک برای شەهیدی قەڵەم ودات حسێن کەناوی تارق حسێنە وە تەمەنی 40 ساڵە بە مافی مرۆڤی راگەیاندبوو کە ودادی برای جەند جارێک دەستگیر کراوە و هەڕەشەی لێدراوە واز لەکارەکەی بهێنێت وە لێدانەکانیشی لەسەر باڵ و پشتی و زۆربەی گیانی دیارە …هەروەک براکەی دەڵێت کە ودات گوێی بەوە نەدا وە هەربەردەوام بوو لە مەقالات و کۆمێنت نووسین لەسەر فەیسبووک لەبارەی گەندەڵی لە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بێ گوومان لەسەر شنگاریش وتەی نوسیبوو لە فەیسبووک بەوەی یەکێک لە حزبە کوردییەکان ئەوناوچەی چۆڵ کرد بۆ هاتنی دووژمن وە سەدەها هەزار لە یەزیدییەکان بوونە قوربانی و دەربەدەری لەو ناوچەیەدا.
دووای ئەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لاشەکەی ودادیان بینی کەلەلایەن کەس و کارییەوە وێنەگیرابوو دیاربوو کەلەسە رو لاتەنیشتەکانی لاشەکە شەق شەق و لێدانێکی زۆر بە چەقۆ دەرکەوتبوو .
لەهەمان کات دا سەرۆکی بەرلەمانی کوردستان دکتۆر یوسف محمد ێدیق ئیدانەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس و نووسەری فەیسبووک ودات حسێن دەکات .هەروەها بەرێز یوسف ئەم کارەی بە وە حشییانە دڕندانە وەسف کرد کەلە کوردستان دەبێت سیستەمی سیاسی وە سیستەمی دادوەری بگۆردرێت بۆ پارێزگاریکردنی مافی مرۆڤەکان لە بیرو ڕا ئازادەکانیان. بۆیە هەرلەو کاتەدا 2838 کەس واژوویان کۆکردەوە کە پێکهاتبوون لە چالاکوانان وەک داوایەک بۆ دۆزینەوەی راستی تاوانی کووشتنی ودات حسێن بەوەی لەئەستۆی حکوومەتی هەرێمە بگەرێت بۆ تاوانبارەکان.ئاماژەش بەوە درا کە ئەم یەک بەدووای یەکانەی کووشتنی رۆژنامەوانان و نووسەران و چالاکوانانی سیاسی تا ئێستا بە ( مجهول ) واتە نادیار ماوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی رابردووش هەمان پلانی نابەجێ و نا مرۆڤانە لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی دی بەناوی کاوە گەرمیانی کەدانیشتووی شارۆچکەی کەلار سەربە پارێزگای سلێمانییە ساڵی 2013 بوو کە هەڕەشەی لێ کرابوو دەست لە کارەکەی هەڵگرێت بەڵام لە دوواییدا ئەویش بووە قوربانی دەستی نادیار لەبەر ئەوەی کەیسی گەندەڵی ورووژاندبوو..
بەداخەوە من وەکو نووسەرێکی سایت و فەیسبووک یان لەهەر جییەکی تربێت ئەوانەشی نووسەرو رۆژنامەنووسی گۆڤارو رۆژنامەکانن و تەلەفزیۆن و رادیۆ پێویستە رێزمان لێ بگیرێت ئایا ئێمە نووسەربین یان رۆژنامەوان، چالاکوان بەگشتی کەسانی خاوەن ئەزموون و تێگەیشتوو وە بیرووڕای ئازاد لە ناخی وڵاتمان بچەسپێنین وەیەکتری قبوول بکەین لەپێناو باشترکردنی ژیانی نەوەکانمان وە دەرخستنی راستێکان وە پیشاندانی ئەو ڕەنگانەی کە گەندەڵن وە نەخۆشی پارەو کورسین بۆیە من وەک هێمن رەشید ئیدانەی تیرۆرکردنی شەهیدێکی کەی قەڵەم کاکە ودات دەکەم کەئێمە بەدەست و پەنجەو فکر گۆرینەوە پێش دەکەوین و یاسا سەردەخەین بۆ بەدی هێنانی دیموکراسی نەک بە هەرەشەو لێدان و کووشتن وە دەم کووت کردنی دەنگە بوێر و ئازادەکان ، لەهەرناوچەیەکی کوردستان و عێراق بێت ئێمە هەرگیز بێدەنگ نابین و بە دڵەوە دژی گەندەڵ و ئەوانەشی رێگرن لەئازادی دەربرینمان دەوەستینەوە تا ئەوکاتەی کەسانی تاوانبارانی نادیاری وڵاتمان بوەستێت لە کووشتنی کەسانی حەق وتن وە دۆزینەوەیان و دانیان بەدادگا .
هۆکاری سەرەکی نەبوونی عەدالەت زۆربوونی گەندەڵییە کەسەرتاپای عێراق و کوردستانی گرتۆتەوە بەڵام لە کوردستان گەندەڵکاران بەردەوامن لە بێ رێزی و پێشێلکرنی یاسا وە چەسپاندنی دیکتاتۆرییەت بەرامبەر هەرکەسێک دژی گەندەڵ و نایاسا بووەستێتەوە کەئەمەش گەرانەوەیە بۆ سەرەتای دیکتاتۆریەت و زوڵم.

نووسینی / هێمن رەشید عیسى
ئیمەیڵ / haymanrashidissa@yahoo.com / haymanrashidissa@gmail.com
facebook.com@ Haymanrashidissa
ژمارەی مۆبایل/ 07511829294

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *