ئایار 01, 2024

Select your Top Menu from wp menus

دووه‌مین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نوس وەدات حسێن لەسلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بریاره‌ ڕۆژی ١٣/ئاب، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌ لەهۆڵی هۆتێل مەموزین لەشاری سلێمانی مەراسیمێکی‌ تایبه‌ت بۆ دووه‌مین ساڵیادی‌ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس وەدات حسێن سازبكرێت.

ئاوێنه‌: سه‌رپه‌رشتیارانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ داوا له‌ڕۆژنامەنووسان‌و نوسه‌ران‌و چالاکوانان‌و هەمو چین‌و توێژەکان ده‌كه‌ن كه‌ بەشداری له‌مەراسیمەکەدا بکەن‌و راشیده‌گه‌یه‌نن، “ئامادەبونتان پشتیوانییکردنە لەئازادیی ڕۆژنامەوانیی‌و هاودەنگبونمانە بۆ ئاشکراکردن‌و بەسزاگەیاندنی بکەرانی تیرۆری وەدات‌و شەهیدانی دیکەی قەڵەم.”

رۆژی‌ 13/8/2016 ڕۆژنامه‌نوس‌و پەیامنێری ئاژانسی‌ ڕۆژنیوز وەدات حسێن لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراو پاش کەمتر لەدو کاتژمێر، لەنزیک گوندی سێجێی نزیک شاری دهۆک دۆزرایەوە کە بەشێوه‌یه‌كی‌ دڕندانەو لەژێر ئەشکەنجەدا بریندارکرابو، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هەمان ڕۆژو پاش چەند خولەکێک له‌نەخۆشخانەی گشتی دهۆک شەهید بو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *