ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان : چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی دهۆک، بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، ڕێپێوانێک لە شاری دهۆک ڕێکدەخەن و بڕیاریشە لە چالاکییەکەدا، تۆڕی پارێزەرانی کەیسی وەدات، دوایین زانیاریی لەبارەی کەیسەکەیەوە بڵاوبکەنەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە ١٣ی ئابی ٢٠١٨، چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی دهۆک، بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، ڕێپێوانێک ئەنجامبدەن.
ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارە دەبێت لە گوڕستانی شاخکێ-وە بۆ سەر گۆڕی شەهید وەدات.
لە ڕپێوانەکەدا بەیاننامەیەک بۆ ڕایگشتیی دەخوێندرێتەوە، هاوکات بڕیاریشە تۆڕی پارێزەرانی کەیسی وەدات، دوایین زانیاریی لەبارەی کەیسەکەیەوە ڕابگەیەنن.
ڕێکخەرانی چالاکییەکەدا داوایان لە ڕۆژنامەنووس، نووسەر، ڕۆشنبیر، چالاکوانان، مامۆستا و چین و توێژەکانی شاری دهۆک و ناوچەی بادینان کردووە، کە بەشداریی لە چالاکییەکەیاندا بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە لە هۆڵی هۆتێل مەم و زین دەبێت لە گەڕەکی سەرچنار لە شاری سلێمانی، بە مەراسیمێکی شکۆدار دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن بکرێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە، ڕۆژنیوز بانگهێشتی سەرجەم چین و توێژەکان دەکات بۆ بەشداربوون لە دووەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن-دا.
دوو ساڵ پێش ئێستا و لە ١٣ی ئابی ٢٠١٦دا، ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسەکەمان (ڕۆژنیوز) لە ناو بازاڕی دهۆکدا ڕفێندرا و دواتر بە تیرۆرکراوی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
ب.ل
یەكشەممە, 12 أغس 2018 – 16:55