١٣ی ئابی ٢٠١٦ ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک فڕێنراو هەمان رۆژ بە مردویی دۆزرایەوە.
وەدات حسێنی تەمەن ٢٨ ساڵ، وەک شایەتحاڵەکان دەڵێن، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە فڕێنراوە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ساڵێکدا چەندین جار لە لایەن ئاسایشەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو لەسەر ئەو بابەتانەی کە وەکو رەخنە لەسەر دەسەڵات نوسیویەتی.
ته‌رمه‌كه‌ی وەدات له‌سه‌ر رێگای گوندی سیجێ نێوان قه‌زای سێمێل و دهۆك دۆزرا‌یه‌وه، کە شوێنەواری زۆری ئه‌شكه‌نجه‌دان بە جه‌ستیه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی فراوانی به‌دواداهات و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
وەدات كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ویستوویه‌تی برا گه‌وره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته سه‌ر كاره‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی ماڵتا‌و هه‌ر له‌نزیكی ئه‌و شوێنه، “دوو ئۆتۆمبێل چوارده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داوه‌و ده‌ریانهێناوه، ده‌ستوچاویان به‌ستووه و تووره‌كه‌یان كردووه‌سه‌ری، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا شه‌ش كه‌س هه‌بوون.
كاتی رووداوه‌كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی وەدات حسێن، جه‌ختیانكرده‌وه له‌وه‌ی وەدات به‌برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
کەسوکارەکەی ئەوکات باسیان لەوەکرد ئه‌و رۆژه‌ی تەرمی وەدات گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن چه‌ند كه‌سێك بینیویانه زیندوو بووه‌و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه”،
ئاماژەشیان بەوەکردبوو ” وەدات له‌ناو نه‌خۆشخانه هه‌ناسه‌ی هه‌ڵكشاوه‌و ده‌مولووتی پڕ بووه له‌خوێن و دواتر مردووه”
جگه له‌پۆلیسیش، هیچ ده‌زگایه‌كی تری ئه‌منی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی كه‌یسی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رونكردنه‌وه‌ی نەدا.
هه‌ر زوو وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی جه‌سته‌ی وەدات له‌نه‌خۆشخانه، به میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنێتدا بڵاوبووه‌وه، كه ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌چه‌ندین شوێنی جه‌سته‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
بەوتەی کەسوکارەکەی وەدات “په‌راسوه‌كانی شكێندرابوون، ددانه‌كانی ده‌رهێنرابوون و، به‌كڵاشینكۆف له‌سه‌ری دراوه و شكێندراوه، هه‌ردوو قاچیشی شكێندرابوون و كاره‌بای لێدراوه”.
كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسە ناڕه‌زایی فراوانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكه‌ر له‌مافی رۆژنامه‌نووسان و مافی مرۆڤ به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كرد به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه بكه‌ن و بكوژان سزابدرێن.
هاوكات مه‌سعود بارزانی داوای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد بۆ دۆزینه‌وه و سزادانی بكوژی وەدات حسێن. بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە، وەک زۆربەی کەیسەکانی دیکەی کوشتنی ڕۆژنامەنوسانی هەرێم بە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
هەر ئەوکات کاردانەوەکانی کەیسەکە گەیشتە ئاستی دەرەوە و ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ ڕەخنەی توندی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی جدی هەبێت لەبارەی چۆنیەتی ڕفاندن و کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە بە ڕۆژی ڕووناک، دوای لێپرسینەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، ئەو یەکێکە لەنێوان دەیان ڕۆژنامەنووس کە ڕووبەڕووی کوشتن و لێدان، دەستگیرکردن و تەنگپێهەڵچنین بوونەتەوە”.
بە وتەی کەسوکارەکەی وەدات حسێن ڕۆژنامەنووسێکی متمانەپێکراوی ئاژانسی (رۆژنیوز) بووە، و فەرمانبەریش بووە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری دهۆک.
ڕاپۆرتەکە لە کۆتاییشدا ئەوەی ئاشکرا کردبووە کە”حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و خێرا بکات، لەژێر تیشکی گومانی بەشداریکردنی هێزەکانی ئاسایش، پێویستە پۆلیس لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە بکەرانی ئاشکرا بکات نەک ڕاپۆرتی پۆلیس و دۆزەرەوەکانی”.
بێ ئەنجامی و نەدۆزینەوەی تۆمەتبارانی کوشتنی وەدات حسێن لە کاتێکدایە، کەیسی کوشتنی ڕۆژنامەنوسان کاوە گەرمیانی و سۆران مامەحەمە و سەردەشت عوسمان هێشتا بەجۆرێک یەکلایی نەکراوەتەوە کە کەسوکارەکەیان و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان پێی ڕازی بن، بەردەوامیش هۆشداری دەدرێت لە ئەگەری ڕوودانی کوژرانی ڕۆژنامەنوسی دیکەش.
هــ.حــ
سەرچاوە سایتی: http://www.nrttv.com