ئایار 01, 2024

Select your Top Menu from wp menus

برایەکی وەدات حسێن: بڕوامان بە دەزگای ئەمنی نەماوە بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی وەدات

دەربەند حسێن برای ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن لەبارەی کەیسی تیرۆرکردنی براکەیەوە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئاشکرانەکردنی بکوژانی وەدات دەستێکی سیاسی لە پشتە لە کاتی گرتن و ڕفاندنی وەداتدا، ئەو کامێرا چاودێریانەی ئەو رۆژە ڕووداوەکەیان تۆمارکردووە، گرتەی ئەو ڕۆژەی تێدا نیە.

ئەوەشی ڕاگەیاند” پۆلیس ڕێگری دەکات کە پارێزەری کەیسەکەی وەدات بەدوای زانیارییەکاندا بگەڕێت، بەڵگەی پێویست لەسەر ڕووداوەکە بە پارێزەرانیش نادرێت و پۆلیس هەر ئەوە دەڵێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.

ئەوەشی ڕاگەیاند، تا ئێستا کەیسی وەدات بەرزناکرێتەوە بۆ دادگا لەچوارچێوەی بنکەی پۆلیس ماوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سکاڵامان لەسەر دەزگای ئەمنی دهۆک تۆمارکردووە چونکە ئەوان بەرپرسن لە شاردنەوەی کەسیەکە.

وتیشی” لە ڕابردوودا مەسعود بارزانی ڕایگەیاندبوو لیژنەیەک بۆ دۆزینەوەی بکوژەکانی وەدات پێکدێنێت و ئاشکرایان دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ بەدواداچوونێک بۆ کوشتنی براکەم نەکراوە و وەکو خۆی ماوەتەوە”.

١٣ی ئابی ٢٠١٦ ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک فڕێنراو هەمان رۆژ بە مردویی دۆزرایەوە ئەمڕۆش دوو ساڵ بەسەر کوشتنی ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن لە دهۆک تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.

هــ.حــ

سەرچاوە سایتی: http://www.nrttv.com

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *