نیسان 27, 2026

Select your Top Menu from wp menus

رۆژنامەڤانێک لە دھۆک کوژرا

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی:

رووداو- دھۆک: سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 13-8-2016، لە رێگەی دھۆک – سێمێل کەسێک کوژرا، میدیاکانی پەکەکە رایانگەیاند رۆژنامەنووسی ئەوانە، پۆلیسی دھۆکیش دەڵێت “لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ھۆکاری کوشتنەکە دیارنییە”.

رائید ھێمن ئەتروشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەو گەنجە ناوی (و. ح.ع) خەڵکی پارێزگای دھۆکە و تەمەنی 28 ساڵە، لەسەر رێگەی دھۆک – سێمێل رووبەڕووی لێدان بووەتەوە، دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستداوە”.

ھێمن ئەتروشی گوتیشی “لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە دەستیپێکردووە و لە دادپزیشکی پشکنینی بۆ کراوە، تاوەكو بزاندرێت ھۆکاری گیانلەدەستدانی چی بووە”.

بەپێی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، ئەو گەنجە وەک رۆژنامەڤانێک کاری بۆ ماڵپەڕێکی نزیک لە پەکەکە کردووە و ناوی ویداد حوسێن عەلییە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-8-2016 لە گەڕەکی ماڵتا لە دھۆک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو رفێندراوە، پاش چەند کاژێرێک تەرمەکەی لەسەر رێگەی شارۆچکەی سێمێل دۆزراوەتەوە.

سەبارەت بەوەی ئەو گەنجە کاری رۆژنامەڤانی کردووە، گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی دھۆک بە رووداوی گوت “تاوەكو ئێستا دیارنییە و نازانین ھۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی چی بووە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *