
قەڵەمەکەی وەدات قەڵەمێکی تووڕە و پڕ لە خەونی بەدی نەهاتووی ژیان بوو، نووسینەکانی تاڵ بەتاڵی پرچی ئازادییان دەهۆنییەوە و دەیویست چیرۆکی دادپەروەریی بۆ هەمووان بخوێنێتەوە، بەڵام ئاشەوانانی ئاشە ژەنگاوییەکەی ئەم هەرێمە خۆیان پێ نەگیرا و دەستی خوێناویی خۆیان پێگەیاند.
ئەوە جێگای شەرمە زاریە ئێستا حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو تاوانە ترسنۆک قێزەونەی بەرامبەر ڕۆژنامە نوسی بوێری کورد وەدات حسێن کە ئەنجام درا هیچ تاوانبارێکش دیار نیە چونکە خودی خۆیانن بکوژەکان، بە ناو پاراستنی ئەمن و ئاسایشی نیشتیمانن بکوژەکان بە ئیمزای سەرکردەکە بە زۆر سەپێنراوەکەیان و گەورەکانیان لە حزبی دەسەڵاتداری باشووری کوردستان.
چیرۆکی ڕەفاندنی و شەهیدکردنی وەدات هێندە تراژیدییە، دەتوانرێت چەندەها پێناسەی وەک تیرۆر و دڕندەیی نامرۆڤانی بێ مۆڕاڵەیی تێدا بکرێت .
ڕۆژی ۱۳ی ئابی ٢٠١٦ وەدات لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە لە گەڕەکی ماڵتا شاری دهۆک ڕفێندرا و دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بە برینداریی دۆزرایەوە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.
هەمووان ئەو ڕاستیە دەزانن کە لە هەر وڵاتێکدا نە یاسا هەبێت نە دادپەروەری نە مافی مرۆڤ بوون، ئەوا زۆر ئاسانە ڕەوایی دەدەن بە خۆیان هەر کەسێکیان بوێت لە هەر شوێنێک و سوچێکی نیشتماندا بێت تیرۆری بکەن و دەستی ناپاکیان بە خوێنی ئاڵی گەنجان سوور بکەن.
لە کۆتاییدا پێم خۆشە ئەوە بڵێم ، کە هەردوو حزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی ئەبێت ئەوە باش بزانن کوشتن و ڕەفاندن و دەستگیر کردنی گەنجان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان هەرگیز ناتوانی ببێتە هۆکارێک بۆ بێ دەنگ کردنی دەنگی ئازاد، لە ڕابردوودا ئەوەشمان بینیەوە کاتێک دەسەڵاتێک پەنای بۆ ئەم دکتاتۆرییە بردێت و ئەو شێوازە ڕێگایان جێ بە جێ کردووە لە کۆتایدا دەسەڵاتەکەیان کۆتای پێ هاتووەو لە ناو چوون .