شارپرێس: دژی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك خۆپیشاندان لەشاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت.
لەبانگەوازێكدا رۆژنامەنووسانو چالاكوانانو سەرجەم ئازادیخوازان ئاگاداركراونەتەوە، كە بەمەبەستی هەڵوێستدەربڕین دژی تیرۆری رۆژنامەنووس ودات پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز لەشاری دهۆك ئەمڕۆ یەك شەممە 14/8/2016 خۆپیشاندانێك ئەنجامدەدرێت.
خۆپیشاندانەكە سەعات 11 نیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی ئەنجامدەدرێت، داوای بەشداریكردنیش لەهاووڵاتیان دەكرێت، ئەوەش وەك رێگرییەك لەدووبارەبوونەوەی ئەو كارانە.
رۆژی 13-8-2016 هەواڵی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس “وداد حسێن عومەر” ناسراو بە “وداد دهۆكی”، كە لەتۆڕی هەواڵی رۆژنیوز كاری دەكرد لەشاری دهۆك بڵاوبووەوە، كە ئەمە كاردانەوەی بەدواوە هاتو كاردانەوەكانیش بەردەوامە.
14/08/2016