حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

دهۆك: پەیامنێرێكی كەناڵی رۆژنیوز كوژرا

پەیامنێری دهۆكی كەناڵی ڕۆژنیوز و تەرمەكەی لەسەر رێگای سیمێل دهۆك دۆزرایەوە.

ئاوێنە، هۆرڤان رەفعەت: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٣ ئابی ٢٠١٦ تەرمی پەیامنێرێكی ماڵپەری ڕۆژنیوز لەسەر رێگای دهۆك سێمیل بەكوژراوی دۆزرایەوە.
سۆران حسێن لەناوەندی رۆژنیوز بەئاوینەی راگەیاند “پەیامنێری شاری دهۆكمان بەناوی ویداد حسێن، تەمەنی ٢٤ ساڵە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لەسەر رێگای دهۆك سیمێل دۆزراوەتەوە.
بەپێی لێدوانەكانی پۆلیسی دهۆك هەتا ئێستا ئاگادارنەبونی خۆی پیشانداوە لەڕاستی و دروستی روداوەكە بەڵام لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.
سۆران حسێن ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كەپەیامنێرەكەیان كاتژمێر ١١:٠٠ شەوی رابردو تەقەی لێكرابێت و كوژرابێت وتی” پەیامنێرەكەمان هەتا كاتژمێر ٣ شەو لەگەڵ هاوكارانمان لەماڵپەر قسەی كردوە و هیچ كێشەی نەبوە و ئەمڕۆ كاتژمێر ١:٠٠ ی دوانیوەڕۆ تەرمەكەی لەرێگای نێوان سیمێل و دهۆك دۆزراوەتەوە و شوێنەواری چەقۆ و فیشەك بە تەرمەكەیەوە دیارە”.
سۆران حسێن ئاماژەی بەوەدا ویداد ماوەی نزیكەی ٢ مانگە بەفەرمی لەگەڵ كەناڵی ڕۆژنیوز كاردەكات، پێشترێش هاوكاری كەناڵەكەمان بوە، لەم ماوەیەدا ئاسایشی دهۆك چەندین جار بانگی كردوە هەڕەشەی لێكردوە، بەڵام تا ئێستا سكاڵامان لەسەر كەس تۆمار نەكردوە و لەئێستا ناتوانین كەس تاوانبار بكەین”.
ئەو بەرپرسەی كەناڵی ڕۆژ نیوز ئاشكرای كرد “ویداد كاری لەسەر كەیسە گشتیەكان كردوە “.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *